
دیداری سەرۆک بارزانی لەگەڵ خانەوادەی پێشڕەو دزەیی
ئاڤا دیجیتاڵ
سەرۆک بارزانی لە پێشوازی خانەوادەی پێشڕەو دزەیی رایگەیاند، هێرشە مووشەکییەکەی ئێران زوڵمێکی گەورە بوو بەرامبەر ئێوە و خەڵکی کوردستان کرا.
چیرۆکی سەرەکی: رۆژی شەممە 27-1-2024، سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەڵاحەددین پێشوازی لە خانەوادەی پێشڕەو دزەیی کرد، کە ئێران بە ژمارەیەک مووشەک ماڵەکەی بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە خۆی و کچێکی تەمەن 12 مانگی گیانی لەدەستدا .
لێدوانی فەرمی: لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆی پێڕاگەیاندوون و، هیوای چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواستووە. هەروەها جەختیکردووەتەوە کە "ئەو تاوانە زوڵمێکی گەورە بوو بەرامبەر خانەوادەی شەهید پێشڕەو دزەیی و خەڵکی کوردستان کرا".
زانیاری زیاتر: لە دیدارەکەدا موحسین دزەیی، کەسایەتی و تێکۆشەری دێرینی کوردستان، سوپاسی پشتگیری و هەڵوێستی سەرۆک بارزانی کردووە کە هەر لە ڕۆژی یەکەمەوە ئەو کارەساتەی بە خەمی خۆی زانیوە، سوپاسی ئامادەبوونیشی لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی پێشڕەو دزەیی و کچەکەی کردووە.
لەلایەکی دیکەوە: عەبدوڵلا مەجید دزەیی، بەناوی خۆی و خانەوادە و هەر سێ برای پێشڕەو، پێزانینی بۆ هاوسۆزیی سەرۆک نیشانداوە و، بەڵێنی ئەوەشی داوە هەموویان لەسەر رێچکەی شەهید پێشڕەو دزەیی بۆ ئاوەدانی و خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان بەردەوام دەبن.
باکگراوند: درەنگانی شەوی دووشەمە 15-01- 2024، لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێران بە چەند مووشەکێكی بالیستیک ماڵی سەرمایەداری دیاری کوردستان پێشڕەو دزەیی کرایە ئامانج، لە ئەنجامدا خۆی و ژینای کچی کە تەمەنی 12 مانگ بوو، لەگەڵ هاوڕێیەکی سەرمایەداری و خزمەتگوزارێکی گیانیان لەدەستدا، شەش کەسیش برینداربوون، تاوەکو ئێستاش یەکێک لە خزمەتگوزارەکانی بێشەروشوێنە، هاوژینی و دوو کوڕەکەشی لەنێو بریندارەکانن و ئێستا لە وڵاتی ئیمارات چارەسەریان بۆ دەکرێت .
رووداوەکە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق کاردانەوە فراوان و تووندی لێکەوەتەوە و چەندین وڵاتیش سەرکۆنەیان کرد. دوای رووداوەکەش لە پەیامێکدا سەرۆک بارزانی رایگەیاند: پەیامم بۆ ئەنجامدەرانی پەلاماری مووشەک و درۆنەکانی ئێران ئەوەیە، شەهیدکردنی ژن و منداڵ و خەڵکی سڤیلی ئێمە هیچ شانازی و سەربڵندی بۆ ئێوە تێدا نیە، گوتیشی "دەتوانن بمانکوژن، بەڵام دڵنیابن ناتوانن ئیرادەمان لێ بستێنن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی: پشتگیریکردن لە پێکەوەژیان ئەرکی هەموومانە
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەملاو و ئەولا؛ تا چەند لەناوبردنی سەگی بێلانە دروستە؟
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرنامەی خانەقای ئاڤا لە مزگەوتی گەورەی سلێمانییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان