سەرۆكی یەكێتی شاخەوانانی كوردستان: تیمەكەی قەرەداغمان ئاگادار كردبووەوە نەچنە شاخەوانی
- کوردستان
- 2024-05-03

دوو ئەندامی تیمێكی شاخەوانی
ئاڤا نیوز
سەرۆكی یەكێتی شاخەوانانی كوردستان دەڵێت، چەندین جار ئەو تیمە شاخەوانیەی چووبووە قەراغ و چوار كەسیان گیانیان لەدەستدا، ئاگاداركردووەتەوە كە نەچنە شاخەوانی چونكە كەش و هەوا خراپە.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ 12 ئەندامی تیمێکی شاخەوانی لە سلێمانی بەهۆی بارانەوە لە شاخێکی نزیک قەرەداغ گیریان خوارد، چواریان گیانیان لە دەستداو هەشت ئەندامیان ڕزگار کران و سەرۆکی تیمەکە بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرووپی شاخەوانی سەگرمە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیویانە ڕۆژی هەینی دەچنە شاخەوانی، یەكێتی شاخەوانانی كوردستان دەڵێت بە تیمەكەمان گوتووە نەچنە شاخەوانی، بەڵام ئەوان هەر چوونەتە شاخەوانییەكە.
لێدوانی فەرمی: هاژە ئەحمەد، سەرۆكی یەكێتی شاخەوانانی كوردستان بۆ ئاڤا نیوز گوتی: بە تەلەفۆن ئەو گرووپەمان ئاگاداركردووەتەوە، كە نەچنە شاخەوانی چونكە كەش و هەوا خراپە، پێشتریش چەندین جار ئاگادارمان كردوون، بەڵام رێنماییەكانیان جیێەجێنەكردووە.
باكگراوند: لە سنووری سلێمانی نزیكەی شەست گرووپی شاخەوانی هەن، 28یان سەر بە یەكێتی شاخەوانانی كوردستانن و 25 گرووپیان سەر بە تۆڕی شاخەوانانی كوردستانن.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
13 خولەک لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 ئاب
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی سکاڵا لەسەر 'حەجاج نوگرە سەلمان' تۆمار دەکەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنە ئۆتۆمبێلێک حەوت تەماشاکەری ڕووداوێکی هاتووچۆی دیکەی بریندار کرد
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چارەخوازانی پێشمەرگە و کەسوکاریان ئاگادار دەکرێنەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا: تاوەكوو سبەی بابەتی مووچەی مانگی شەش یەكلا دەبێتەوە