هۆشیار زێباری: هەرێمی کوردستان پەیوەندیی دیپلۆماسی لە زۆر وڵات زیاترە
- هەواڵ
- 28 کانوونی دووەم

ئاڤا دیجیتاڵ
هۆشیار زێباری، کە ئەزموونێکی زۆری لە پەیوەندییەکانی دەرەوەدا هەیە، دەڵێت ئەو نوێنەرایەتی و پەیوەندییە دیپلۆماسییەی ئێستا هەرێمی کوردستان هەیەتی، زۆرێک لە وڵاتان نیانە. ئەمە لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان پلانی هەیە ژمارەی نوێنەرایەتییەکانی لە دەرەوە زیاتریش بکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە 28-1-2024، بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە شاری هەولێر سێیەمین کۆنفرانسی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت، کە تێیدا چەندین پانێڵ بەڕێوەدەچن.
لێدوانی فەرمی: هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە چوارچێوەی پانێڵێکی کۆنفرانسەکەدا رایگەیاند، "ئەو نوێنەراتی و دیپلۆماسیەتەی هەرێمی کوردستان هەیەتی، تائێستا زۆرێک لە وڵاتان نیانە، دەبێت کار بۆ فراوانکردن و زیادکردنی نوێنەرایەتیی کوردستان لە دەرەوە بکرێت".
بۆچی گرنگە: لەبارەی گرنگی کۆنفرانسەکەش هۆشیار زێباری گوتی: "ئەم کۆنفرانسانە بۆ کەرتی بازرگانی وڵاتانی جیاواز زۆر گرنگە، بۆ ئەوەی ئاگاداری هەموو هەنگاوێک و کردارێکی یەکتر بن، بەتایبەت بۆ هەرێمی کوردستان کە پەیوەندیی فراوانی لەگەڵ وڵاتان. لە بەشێکی قسەکانیدا ئەوەشی بەبیرهێنایەوە کە نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە سەرەتا بە کردار لە ئاستی حیزبەکاندا دەستیپێکردووە، وەک پارتی و یەکێتی و حیزب و لایەنەکانی دیکە.
گۆشەیەکی دیکە: هۆشیار زێباری کە چەندین پۆستی باڵای هەبووە و بۆ ماوەیەکی زۆریش وەزیری دەرەوەی عێراق بوو، لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گوتی: "حکومەتی عێراق پابەندی دەستوور نییە و ئێستا ڕێگری دەکرێت بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان گەشە بکات، پێویستە ئێمەی کورد ناو ماڵێ خۆمان یەکبخەین و ئەم هەرێمە بپارێزین و لەگەڵ بەغدا بە یەک زمان قسە بکەین، لەسەر ئەو کێشانەی کە هەمانە و مافی ئێمەیە".
زانیاری زیاتر: هۆشیار زێباری، بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دژی هەرێم بە مەترسی زانین، بۆییە گوتی "دەیانەویت هەرێمی کوردستان لەناوببەن، دەبێت ئێمە لە دژی بووەستین و خۆمان ئامادەبکەین چۆن بەردەوامی بە هەرێمی کوردستان بدەین".
لەبارەی دۆخی ناوچەکە و بەتایبەت جەنگی غەززەش هۆشیار زێباری گوتی: هەرێمی کوردستان هەوڵیداوە نەبێتە بەشێک لە ململانێەیەکان و نەبێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ئەو ئاڵۆزییانە، "بەڵام بەزۆر لەسەرمان فەرز دەکرێت و هەرێمی کوردستان ڕادەکێشرێت بۆ ئەوەی ببێتە لایەنگری لایەک دژ بە لایەکی دیکە".
لەلایەکی دیکەوە: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەکاتی پێشکەشکردنی گوتارێک لە کۆنفرانسەکەدا، ئاشکرای کرد کە پلانیان هەیە ژمارەی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە زیاتر بکەن، بەتایبەت لە چەند وڵاتێکی دۆست کە کونسوڵگەری و نوێنەرایەتییان لە هەرێمی کوردستان هەیە، بەمەبەستی برەودان بە پەیوەندییە ئابووری، دیبلۆماسی، کولتوری و زانستییەکان.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد لە ئاستی دەرەوە هەرێمی کوردستان هەنگاوی گرنگی ناوە و، ئێستا هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی گرنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە. بەپێویستیشی زانی نوێنەراتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە ماڵی کوردستانیان بن و هەموو ئاسانکارییەکیان پێشکەش بکەن.
ئەوەی پێویستە بزانیت: حکومەتى هەرێمى کوردستان بەمەبەستى بنیاتنانى پردى پەیوەندى لەگەڵ کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى، لە مانگى ئەیلولى ساڵى 2006 ەوە فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى دامەزراند، ئێستاش 14 نوێنەرایەتی لە وڵاتان هەیە، کە بریتین لە: ئەڵمانیا، ئەمریکا، ئوسترالیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، ئێران، بەریتانیا، فەڕەنسا، سوید، سویسرا، ڕووسیا، نەمسا، پۆڵەندا و یەکێتیی ئەوروپا. جگە لەوەش زیاتر لە 40 وڵات کونسوڵخانەی گشتی، کونسوڵخانە و نوێنەرایەتییان لە هەرێمی کوردستان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەڕای هەوڵەکانی ئاگربەست، ڕووسیا لە پێشڕەوییەکانی بەردەوامە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لەسەر کۆنترۆڵکردنی گرینلاند سوورە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فازڵ میرانی: دەسەڵاتدارانی بەغدا کوردیان وەک هاوبەش قبووڵ نەکردووە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیبانی لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبووەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر دوو هەزار دۆنم زەوی سەوزە تێکدراوە کە بە ئاوەڕۆ بەرهەم دەهات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
13 ئازار
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر 75%ی تەواو بووە
13 ئازار
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
13 ئازار
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار