
ئاڤا دیجیتاڵ
لە کاردانەوەی هێرشەکەی سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە سنووری ئوردن و سووریا، حکومەتی عێراق رایدەگەیێنێت، بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێری پێشهاتە ئەمنییە مەترسیدارەکانی ناوچەکە دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: حکومەتی عێراق لە رگەیێنراوێکدا، هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە سنووری سووریا و ئوردن سەرکۆنە دەکات و بە پێشهاتێکی مەترسیداری دادەنێت.
لێدوانی فەرمی: باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق لە راگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، پەرەسەندنە بەردەوامەکان سەرکۆنە دەکەن بەتایبەت هێرشەکەی سەر سنووری سووریا و ئوردن، بە نیگەرانییەکی زۆریشەوە چاودێری پێشهاتە ئەمنییە مەترسیدارەکانی ناوچەکە دەکەن.
زانیاری زیاتر: گوتەبێژی حکومەتی عێراق جەختیکردووەتەوە، لێکەوتەکانی ئەم پێشهاتانە هەڕەشەن بۆ ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، رێگرن لە هەوڵەکانی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ماددەی هۆشبەر، کەرتی بازرگانی و ئابووری و دابینکردنی وزە دەخەنە مەترسییەوە.
باکگراوند: ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 28-11-2024، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکەی سەربازیی تەنەف کە تایبەتە بە هێزەکانی ئەمەریکا و سێ هەزار سەربازی لێن، لهسهر سنووری نێوان ئوردن و سووریا کرایە ئامانج، بەهۆیەوە سێ سەربازی ئەمریکی کوژران و 34 سەربازیش برینداربوون، بەرەی مقاوەمەی عێراقیش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لەئەستۆگرت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان