ئانۆ جەوهەر: داوای گەڕاندنەوەی 11 کورسیی پێکهاتەکان و چەسپاندنی وەک مافێک دەکەین
- کوردستان
- 13 ئایار

ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن
ئاڤا نیوز
وەزیری گواستنەوەی و گەیاندن کە سەرۆکی هاوپەیمانی حاموڕابیشە، ڕایدەگەیێنێت، هەموو ڕێکارە یاساییەکان بۆ گەڕاندنەوەی مافەکانیان دەگرنەبەر.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 21-02-2024، دادگەی فیدراڵی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە بڕیاری دا و 11 کورسیی کۆتای پێکهاتەکانی هەڵوەشاندەوە.
لێدوانی فەرمی: ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و سەرۆکی هاوپەیمانیی حاموڕابی، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: پێشوازی لە ئەنجامی سکاڵاکەی سەرۆکوەزیران بارزانی لەلایەن دادگەی فیدراڵییەوە دەکەین، ئەنجامی کۆتایی تاوەکو ئێستا دیار نییە.
هۆکارە زانراوەکان: پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان داوای گەڕانەوەی 11 کورسی کۆتاکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن، بە مافێکی سیاسیی نوێنەرانی پێکهاتەکانی دەزانن.
لەلایەکی دیکەوە: پێشتر پێکهاتەکان سکاڵای خۆیان گەیاندووەتە دادگەی فیدراڵی، ئێستا هەموو ڕێکارێکی یاسایی بۆ گەڕاندنەوەی مافی سیاسیی خۆیان و چەسپاندنی دەگرنەبەر. ئانۆ جەوهەر وای گوت.
زانیاریی زیاتر: دوای گفتوگۆیەکی زۆر داوا کرا هاپەیمانیەتییەک لەنێو کریستیانەکان دروست بکرێ، ئەم هاوپەیمانیەتییە تەنیا بۆ کاری هەڵبژاردن نییە، چەترێکە بۆ کاری سیاسی لەپێناو پاراستنی دەستکەوتەکان و مافی پێکهاتەکانی کوردستان.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
بڕیارێکی ترەمپ دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئۆکراینا: ڕووسیا خوازیاری ئاگربەست نییە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ڕیفراندۆمی تایبەت بە ڕەگەزنامە و مافی کرێکاران دەکات
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلینسکی: ڕووسیا نایەوێت جەنگ کۆتایی پێبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەکردن لە چەند بەنداوێکی سنووری دهۆک قەدەغە دەکرێت
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگر لە کەمپێکی ئاوارەکانی زاخۆ دەکەوێتەوە
- کوردستان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
حاجییەکی هەرێمی کوردستان لە سعوودیە کۆچی دوایی کرد
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژانی جەژن زیاتر لە 100 کەس لە کاتی قوربانیکردن بریندار بوون