بڕیارێکی ترەمپ دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە

شەیری بکە لە:
بڕیارێکی ترەمپ دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە

ئاڵای وڵاتی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

ئەمڕۆ بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ قەدەغەکردنی هاتنە ناوەوەی هاووڵاتییانی 12 وڵات بۆ ئەمریکا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

چیڕۆکی سەرەکی: ڕۆژی 5-6-2025، کۆشکی سپی لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا، فەرمانێکی جێبەجێکردنی واژۆ کرد کە گەشتی هاووڵاتیانی 12 وڵاتی بۆ ئەمریکا قەدەغە کرد لە نێویاندا هاووڵاتیانی ئێران، ئەفغانستان، بۆرما، چاد، کۆماری کۆنگۆ، گینیا، ئێریتریا، هایتی، لیبیا، سۆماڵ، سوودان، و یەمەن دەگرێتەوە و ڕۆژی 9-6-2025، بڕیارەکە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئیدارەی ترەمپ ڕایگەیاند: ''بڕیارەکە کە بۆ پاراستنی ئەمریکا لە تیرۆریستانی بیانی و هەڕەشەکانی دیکە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی دراوە''.

 

زانیاریی زیاتر: ئیدارەی ترەمپ، سیاسەتێکی تووند بەرامبەر بە کۆچبەرا نایاساییەکان پەیڕەو دەکات ئەم بڕیارەش هەر بۆ ئەوە بووە کە ڕێگری لە هاتنی کۆچبەرە نایاساییەکان بکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: