
پەرلەمانی عێراق:وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
پەرلەمانی عێراق ڕۆژی شەممە کۆدەبێتەوە، یەکێک لە بڕگەکانی کارنامەی دانیشتنەکە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دەبێت.
وێنە گەورەكە: دوای چوار جار هەوڵدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوو، هێشتا جێگرەوەی حەلبووسی دیاری نەکراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی شەممە 18-5-2024 بڵاوکردەوە، کە سێ بڕگە لەخۆ دەگرێت.
زانیاریی زیاتر: بەپێی کارنامەکە خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای پشووە فەرمییەکان، هاوکات خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری دووەمی یاسای کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەکرێت و بڕگەی سێیەمی تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا لایەنە سوننییەکان دوو بەربژێریان هەیە "سالم عیساوی" و "مەحموود مەشهەدانی" سێ لایەنە سوننەکە پشتیوانی لە "سالم عیساوی" دەکەن، لە بەرامبەریشدا هاوپەیمانی تەقەدووم بە فەرمی پشتیوانی خۆی بۆ "مەحموود مەشهەدانی" ڕاگەیاندووە. بەڵام دەنگی لایەنە کوردی و شیعەکان یەکلایی دەکاتەوە کامەیان دەنگی پێویست دەهێنێت.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکیان نامەیەک ئاراستەی گەلی ئێران دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای پاسداران: ناوەندی هەواڵگریی ئیسرائیلمان کردە ئامانج
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
18 حوزەیران
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
18 حوزەیران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پسپۆڕێکی فڕۆکەوانی: ڕاگرتنی گەشتەکان ملیۆنان دۆلار زیان بە عێراق دەگەیێنێت
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدان لە سنووری نەینەوا زەوی وەردەگرن
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایانی بیانی لە کۆمپانیا نەوتییەکانی عێراق دەکشێنەوە