بەریتانیا: بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما ساڵانە 10 هەزار کەس گیان لەدەستدەدەن
- هەواڵ
- 31 کانوونی دووەم

ئاڤا دیجیتاڵ
دەزگای ئاسایشی تەندروستیی بەریتانیا ڕاگەیێنراوێکی لەبارەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد، ئەگەر بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بەمشێوەیە بەردەوام بێت، ساڵانە نزیکەی 10 هەزار کەس لە بەریتانیا گیان لەدەستدەدەن.
چیرۆکی سەرەکی: ساڵ بە ساڵ پلەکانی گەرمی بەرز دەبنەوە و زەوییگەرمتر دەبێت، زۆرینەی دەزگا ژینگەییەکانی جیهان هۆشیارییان داوە لەوەی پێویستە ڕووبەڕووی ئەم دۆخە ببنەوە. پەرلەمانتاران و دەزگای ئاسایشی تەندروستیی بەریتانیا هۆشداریی دەدەن ئەگەر پلانێکی گونجاو دانەنێن بۆ ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، دوور نییە ساڵانە 10 هەزار کەس بەهۆی گەرماوە گیان لەدەستبدەن.
لێدوانی سەرەکی: فیلیپ دان، پەرلەمانتار و سەرۆکی لیژنەی پارتی پارێزگاران، داوای لە حکومەت کرد هەنگاو بۆ چارەسەرکردنی ئەم دۆخە بنێت. نەک لە بەریتانیا بەڵکو لە ئاستی جیهانیدا ساڵی 2023 بە جیاوازییەکی بەرچاو وەک گەرمترین ساڵ تۆمارکرا.
لەلایەکی دیکەوە: بەپێی ڕاپۆرتێکی لیژنەی وردبینی ژینگە لە بەریتانیا، زیادبوون و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی، ساڵانە 60 ملیار پاوەند زیان بە ئابووریی وڵاتەکە دەدات.
باکگراوند: بەپێی ئاماری فەرمانگەی ئاماری نیشتمانیی بەریتانیا، لە ساڵی 2022 چوار هەزار و 500 کەس بەهۆی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە. پەرلەمانتارانی وڵاتەکەش هۆشدارییان داوە ئەگەر دۆخەکە چارەسەر نەکرێت، تاوەکو ساڵی 2050 دوور نییە ڕێژەی ساڵانەی مردن بە گەرما، بۆ 10 هەزار کەس بەرز ببێتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
5 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان