لە زۆرینەی پارێزگاکانی عێراق نوێژی بەکۆمەڵ بۆ یادکردنەوەى ڕۆژى غەدیر دەکرێت
- عێراق
- 17 ئایار

بەڕێوەچوونی یادەکە. وێنە: میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی غەدیر، لەسەر داواى ڕەوتى نیشتمانیی شیعە، داوا کراوە ئەمڕۆ هەینی نوێژی بەکۆمەڵ لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بکرێت.
بۆچی گرنگە؟ ڕۆژی 18ـی زیلحجە کە بە ڕۆژی "غەدیر" ناسراوە، لای شیعە مەزهەبەکان بە ڕۆژێکی پیرۆز دادەنرێت، گوایە لەم ڕۆژە لە ساڵی 10ـی کۆچی، پەیامبەری ئیسلام ئیمامی عەلی وەکو شوێنگرەوەی خۆی داناوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی "شەهید سەدر" لە ڕاگەیێنراوێکدا کە ئاراستەی سەرجەم باوەڕدارانی کردووە، داوا دەکات: "ڕۆژی هەینی نوێژی بە کۆمەڵ لە سەرجەم پارێزگاکان بکرێت".
زانیاریی زیاتر: لە ڕاگەیێنراوەکەدا هەشت ڕاسپاردە دراوەتە نوێژخوێنان، لەوانە: دەبێت نوێژخوێنان ئاڵاى ڕۆژى غەدیر بەرز بکەنەوە، ئەگەر کرا بەرماڵ، بەردەگڵ و چەتر لەگەڵ خۆیان ببەن، تاوەکو دەتوانن زوو ئامادە بن بۆ ئەوەى قەرەباڵغى دروست نەبێت، ئامادەبوونى ژن و منداڵ زۆر گرنگە.
ئەمەش بزانە: لەسەر داوای موقتەدا سەدر داواکراوە بە فەرمی لە پەرلەمان، ڕۆژى غەدیر لە چوارچێوەی پڕۆژەیاساى پشووە فەرمییەکانى عێراقدا بکرێتە پشووى فەرمى، کە بڕیارە لە دانیشتنی ڕۆژی شەممە 18ی ئەم مانگە لە پەرلەمان خوێندنەوەى دووەمى بۆ بکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە هەولێر دەکەوێتە خوارەوە
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل سەرکەوتنە بۆ بەرەی مقاوەمە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا جارێکی دیکە هۆشداری دەداتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵلای عێراقی ههڕهشه لە ئەمریکا دەکات
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ درۆن لە ناوچەکانی پارێزگای زیقار دەکەونە خوارەوە