وێنەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش:جەزیرە
ئاڤا نیوز
لە دانیشتنێکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هەر یەک لە وڵاتی ڕووسیا و چین پاڵپشتیی خۆیان بۆ داواکاریی عێراق ڕاگەیاند، لە کۆتاییپێهێنان بە ئەرکی یۆنامی.
وێنە گەورەکە: دوێنێ پێنجشەممە، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان(یۆنامی) لە عێراق کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: "عێراقییەکان ئامادەن بەرپرسیارەتیی داهاتووی سیاسیی خۆیان هەڵبگرن و ئەو کێشانەی هەن نابێت ببێتە بیانووی مانەوەی یۆنامی" ڤاسیلی نیبینزیا، نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان وای گوت.
گینگ شوانگ، نوێنەری چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی:"دەبێت ئەنجوومەنی ئاساییش پلانێک پێشنیاز بکات بۆ کشانەوەی وردە وردە تا کۆتاییهاتنی تەواوەتیی یۆنامی لە عێراق".
گۆشەیەکی دیکە: لیندا گرینفێڵد، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی: "یۆنامی کاری گرنگی لە عێراق ماوە جێبەجێی بکات".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەفتەی ڕابردوو محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد تا کۆتایی ساڵی 2025 کۆتایی بە ئەرکەکانی یۆنامی بهێنن.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هۆشدارییەک بە هاووڵاتییانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هۆشدارییەک بە هاووڵاتییانی دەدات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەبێت جووتیاران لە ماوەیەکی دیاریکراودا سەرجەم گەنمەکانیان ڕادەست بکەن