ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لیستی ناوی 368 مووچەخۆری هەرێمی کوردستانی له چوارچێوەی 'هەژماری من' بۆ تەوتین، ڕەوانەی بەغدا کراوە.
بۆچی گرنگە؟ حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاسانکاریی تەواوی کردووە تاوەکو مووچەخۆران لە بانکە تۆمارکراوەکانی بانکی ناوەندی عێراق مووچە وەربگرن، دواهەنگاویش دەستپێکردنی ناردنی ناوی لیستی مووچەخۆرانە بۆ بانکی بازرگانیی عێراق بۆ تەوتین و بەمەش هیچ بیانوویەک بۆ وەزارەتی دارایی عێراق نەماوەتەوە بۆ ناردنی مووچە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: یەکەم لیست بۆ تەوتینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانمان نارد بۆ بانکی بازرگانیی عێراق (TBI) بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی پڕۆسەی هەژماری من تۆمار بکرێن، لیستەکەش ناوی 368 مووچەخۆری تێدایە.
وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیران بارزانی خوازیاری پتەوکردنی سیستەمی بەبانکیکردنە لە هەرێمی کوردستان و ئەم هەنگاوەش لە چوارچێوەی 'پڕۆژەی هەژماری من' دەستی پێ کردووە و تا ئێستا 400 هەزار مووچەخۆر تۆمار کراون کە 220هەزاریان کارتیان پێ دراوەتەوە.
لە گۆشەیەکی دیکەوە: تیمی هەژماری من بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاندبوو، 25هەزار مووچەخۆر لەو 100 ئامێری پارەڕاکێشانەی (ATM) کە بانکەکانی نێو پڕۆژەی هەژماری من دایانناوە، مووچەی مانگی چوار وەردەگرن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە