باڵیۆزی نەرویج بۆ مەسرور بارزانی: سەرسامم بە خۆڕاگری و هاوهەڵوێستی خەڵکی کوردستان
- هەواڵ
- 31 کانوونی دووەم

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئيسپن ليندباك، باڵيۆزى نهرويج له ئوردن و عێراق
ئاڤا دیجیتاڵ
لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیران بارزانی، باڵیۆزی نەرویج لە عێراق و ئوردن سەرسامی خۆی بە خۆڕاگری و هاوهەڵوێستی خەڵکی کوردستان بەرامبەر هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر دەربڕی.
چیرۆکی سەرەکی: رۆژی چوارشەممە 31-1-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان له هەولێر لەگەڵ ئيسپن ليندباك، باڵيۆزى نهرويج له ئوردن و عێراق كۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێکران.
لێدوانی فەرمی: بەپێی راگەیێنراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، باڵیۆزی نەرویج نیگەرانیی بەرامبەر هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر دەربڕیوە و هاوخەمی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانییانی هێرشەکە بە سەرۆکوەزیران بارزانی گەیاندووە، پشتیوانیی وڵاتەکەیشی بۆ ئارامیی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دووپاتکردووەتەوە.
وەک لە راگەیێنراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە، باڵیۆزی نەرویج سەرسامی خۆی بە خۆڕاگری و هاوهەڵوێستی خەڵکی کوردستان بەرامبەر ئەو هێرشە ناڕەوایەی کرایە سەر هەولێر نیشانداوە.
لەلایەکی دیکەوە: مەسرور بارزانی سوپاسی پشتیوانی و هاوسۆزی نەرویجی کردووە. بەپێویستیشی زانیوە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رۆڵی گرنگ و کارای خۆی لە پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی بگێڕێت .
باکگراوند: شەوی دووشەممە 15-1-2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە ژمارەیەک مووشەک ماڵی پێشڕەو دزەیی، سەرمایەداری دیاری کوردستانی کردە ئامانج، بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسیش بریندار بوون، تاوەکو ئێستاش خزمەتگوزارێک بێسەروشوێنە.
هێرشەکە لەسەر ئاستی کوردستان کاردانەوەی زۆر و توندی لێکەوتەوە و سەرجەم لایەنەکان سەرکۆنەیان کرد. لە زۆربەی شار و شارۆچکەکان خۆپیشاندان دژی هێرشەکە کرا، لە نزیکەی 15 وڵاتی دەرەوەش کوردانی تاراوگە بە خۆپیشاندان هێرشەکەیان سەرکۆنە کرد. وێڕای ئەمە هێرشەکە لەسەر ئاستی عێراق و جیهانیش کاردانەوەی فراوانی لێکەوەتەوە و چەندین وڵات سەرکۆنەیان کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
5 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان