
ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
ئاژانسی تەسنیمی ئێران ئاشکرای دەکات هێلیکۆپتەری سەرۆککۆماری ئێران تووشی ڕووداوێک بووە، بەڵام سەرۆککۆمار خۆی سەلامەتە، هەرچەندە تاوەکو ئێستا تیمەکانی فریاگوزاری بەدوای شوێنەکەیدا دەگەڕێن.
چیرۆکی سەرەکی: هێلیکۆپتەرەکە تووشی نیشتنەوەیەکی سەخت بووە، لەکاتێکدا کە بەهۆی تێکچوونی کەشوهەواوە بەناچاری ویستوویەتی بنشێتەوە، تیمە فریاگوزارییەکان چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە؛ دوای ئەوەش یەکێک لە ئەندامی تیمەکەی سەرۆککۆماری ئێران پەیوەندی بە تیمەکانی ناوەندەوە کردووە و هیوایەکی زۆر هەیە سەلامەت بن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی هەواڵی ئاژانسی تەسنیمی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە 19-05-2024 هێلیکۆپتەرێک کە ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێرانی هەڵگرتبوو تووشی ڕووداو بووە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: کاروانی ئیبراهیم رەئیسی، سێ هێلیکۆپتەر بوون و دوو لەوانە بە سەلامەتی گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست، سەرۆککۆمار، وەزیری دەرەوە و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی لەگەڵدا بووە.
زانیاریی زیاتر: هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران نیشتووەتەوە، بەڵام هێلیکۆپتەرەکەی ونە و تیمەکانی فریاگوزاریی ئێران دەستیان بە گەڕان بەدوای هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران کردووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
مانگی داهاتوو گەشتی عومرە دەستپێدەكاتەوە
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
بانکی ڕافیدەین پێدانی قەرزی بۆ چەند توێژێک دەستپێکردەوە
- بزنس
- 58 خولەک لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی شەش ڕەوانەی بەغدا کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
شارەزایانی تەندروستی بۆ خەوێکی باش پێش نووستن میوەیەک پێشنیاز دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی جەنگ لەسەر ئێران و ئیسرائیل چەند کەوتووە؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاشکرا بوو؛ مۆساد بە تەلەفۆن هەڕەشەی لە فەرماندەکانی سوپای پاسداران کردووە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پلەکانی گەرمای هەرێمی کوردستان بەجێگریی دەمێننەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی ئیسرائیل و ئێران دەستیپێکرد
24 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی ئێران: حکومەت هاریکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی ئەتۆم هەڵدەپەسێرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکەمان نابین
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران پرسە بۆ فەرماندە باڵا و زانا کوژراوەکانی دادەنێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل: گورزێکی کاریگەرمان لە بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران داوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران 700 کەسی بەتۆمەتی هاوکاریکردنی مۆساد دەستگیر کردووە