
لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزیری شارەوانی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان سەبارەت بە ڕێکارەکانی دابەشکردنی زەوی کۆبوونەوە.
وێنە گەورەکە: دوای 18 ساڵ لە ڕاگرتنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی سێی ئەمساڵ بڕیارێکی لەوبارەیەوە دەرکردووە.
بۆچی گرنگە؟ بڕیارەکەی حکومەت، 30%ـی فەرمانبەران دەگرێتەوە کە نزیکەی 200 هەزار کەس دەکات، هەر فەرمانبەرێکیش دەتوانێت بە پێی سنووری جوگرافی و کارکردنی سودمەند ببێت، بەو مەرجەی پێشتر لە یەکەی نیشتەجێبوون و زەوی سودمەند نەبووبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند کە "بەدواداچوون بۆ کارەکانی پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی کراوە، پێشتر داوا لە سەرجەم شارەوانییەکان کرا دەست بە ڕێکارەکانی پڕۆسەکە لەسەر نەخشە بکەن و زەوی پێشنیازکراو لەگەڵ کێشە و گرفتەکانیان دەستنشان بکەن".
لەلایەکی دیکەوە: سەرجەم شارەوانییەکانیش نەخشەکانیان ڕادەستی وەزارەتی شارەوانی کردووە وەک کێشەی دابینکردن و کوژاندنەوەی زەوی و فراوانکردنی ماستەرپلانی هەندێک لە شارەوانییەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕژدە لە دابەشکردن و دابینکردنی زەوی لەسنووری شارەوانییەکان ئەگەر زەویش نەمابێت لە جێگایەکی دیکە بۆیان دابین بکرێت.
هۆکارە زانراوەکان: ستافێکی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەکان بۆ ڕووپێوکردنی زەوی و بەڕێوەبردنی پڕۆسەکە، دیاری دەکرێت تا بەخێرایی بەڕێوە بچێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە