
ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سووپای پاسدارانی ئێران
ئاڤا دیجیتاڵ
لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، بە سەردانێکی نهێنی چووەتە بەغداد، لەو ماوەیەدا دوو دیداری ئەنجامداون و ڕایگەیاندووە "ئێران نایەوێت عێراق بكاتە گۆڕەپانێك بۆ یەكلاكردنەوەی ململانێكانی لەگەڵ ئەمریكا".
چیرۆكی سەرەكی: ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لەدوو ڕۆژی ڕابردوودا لە بەغدا دوو دیداری ئەنجامداوە، دیدارێکیان لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بووە، زیاتر لە سێ کاتژمێر بەردەوام بووە قائانی "پشتڕاستی كردووەتەوە لەوەی تاران نەیویستووە عێراق بکاتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێکان لەگەڵ ئەمریکا و ئاسایش و سەقامگیری عێراق تێکبدات".
زانیاری زیاتر: بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ "قائانی داوای لە سوودانی کردووە پەیامێک بە ئەمریکییەکان بگەیەنێت کە ئێران هیچ پەیوەندییەکی بە هێرشەکەی سەر سنووری ئوردن و سووریاوە نییە و تەنانەت زانیاریی لەسەر بۆردومانی تاوەر 22ـش نەبووە، هەروەها هەوڵی فراوانکردنی بازنەی شەڕیش نادات لە ناوچەکە، لەبەرامبەردا هەر هێرشێک بۆ سەر ئێران، ناوچەکە و هەموو جیهان دەبێتە ئاگر".
" فەرماندەی فەیلەقی قودسی سووپای پاسدارانی ئێران بەڵێنی بە سوودانی داوە فشار بخاتە سەر گرووپە چەکدارەکانی عێراق بەمەبەستی هێوربوونەوە و وەستاندنی هەڵکشان و هێرشەکانیان لە دژی ئەمریکییەکان لە بەرامبەر خێراکردنی پرۆسەی گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵیان بەمەبەستی کۆتاییهێنانی بەتەواوی بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق".
باكگراوند: شەوی 28-2-2024 بە درۆن هێرشكرایە سەر بنكەی سەربازی ئەمریكا لە سنووری عێراق و ئوردن و سووریا، بەهۆیەوە سێ سەربازی ئەمریكا كوژران و 40ی دیكەش برینداربوون، ئەمە ئەمریكای زۆر تووڕەكرد، جۆ بایدن سەرۆكی ئەو وڵاتە گوتی "تۆڵە لە بكەرانی هێرشەكە دەكەینەوە".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان