
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، بە نیگەرانییەكى قووڵەوە چاودێریی هەواڵەکانی ڕووداوی هیلیکۆپتەری سەرۆک ڕەئیسی دەکات و "نزای خێریان" بۆ دەکات.
بۆچی گرنگە؟ پرۆسەی گەڕان بەدوای هێلیکۆپتەرە ونبووەکەی سەرۆککۆماری ئێران بەردەوامە و تاوەکو ئێستا چارەنووسی سەرۆککۆمار و ئەو بەرپرسە باڵایانەی لەگەڵی بوونە، دیار نییە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی ئێران، سەرۆککۆماری ئێران و هاوتا ئازەربایجانییەکەی بەنداوێک دەکەنەوە. دوای گەڕانەوەی بۆ تەورێز، "لەبەر خراپیی کەشوهەوا" هێلیکۆپتەرەکە ناچار بوو بەر لە گەیشتنی بە شوێنی مەبەست بنیشێتەوە.
پەیامی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "بە نیگەرانییەكى قووڵەوە چاودێریی هەواڵەکانی ڕووداوی هێلیکۆپتەری سەرۆک ڕەئیسی دەکەم. لە خوای مەزن داواکارم خۆیان و یاوەرانی باش و سەلامەت بن".
زانیاریی زیاتر: سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، دڵمان لایانە و نزای خێریان بۆ دەکەین، لەم کاتە سەختەدا بیرمان لەگەڵ سەرکردایەتی و گەلی ئێرانی دۆست و دراوسێدایە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک