
جۆن بۆڵتن
ئاڤا دیجیتاڵ
راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا، سەبارەت بە دووبارە هەڵبژاردنەوە و گەڕانەوەی ترەمپ بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا هۆشداریی دەدات. ئەو دەڵێت بە گەڕانەوەی ترەمپ سەرۆکەکانی رووسیا و چین خۆشحاڵ دەبن.
چیرۆکی سەرەکی: جۆن بۆڵتن، راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا دەڵێت "دۆناڵد ترەمپ ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، ستراتیژییەتێکی روونی نیە ئەگەر ببێتەوە بە سەرۆک لەوانەیە لە ناتۆ بکشێتەوە، پشتیوانییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراینا سنووردار بکات، هانی چین بدات بۆ گەمارۆدانی تایوان و بە گشتی بە دوای دوورەپەرێزییەوە دەبێت".
زانیاری زیاتر: بۆڵتن ئەم گوتانەی لە چاپی نوێ و هەموارکراوی کتێبەکەی خۆیدا نووسیون، لە کتێبەکەدا هێرش دەکاتە سەر ترەمپ و "بە کەسێکی زۆر خۆویست وەسفی دەکات بە جۆرێک نەیارە کەسییەکانی خۆی سزا دەدات و لەگەڵ دوژمنەکانی لە رووسیا و چین پەیوەندی درووست دەکات".
" ترەمپ هیچ فەلسەفەیەکی سیاسی یان دیدگایەکی سیاسیی هاوئاهەنگی نیە ، شایستەی سەرۆکایەتی نیە و ئەگەر چوار ساڵی یەکەم ترەمپ خراپ بوو، چوار ساڵی دووەم خراپتر دەبێت ". بۆڵتن وای نوسیوە.
بە گوتەی بۆڵتن " ترەمپ دەیەوێت تۆڵەی خۆی بکاتەوە، بۆیە ئەگەر ببێتەوە بە سەرۆکی وڵات ئەوا لەوانەیە بەشی زۆی کاتەکەی لە خولی دووەمی سەرۆکایەتیدا بۆ تۆڵەسەندنەوە بێت ، ئەو زیاتر بیر لە بەرژەوەندییەکانی خۆی دەکاتەوە ، شی جین پینگی سەرۆکی چین و ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی رووسیا کێبڕکێیانە لە سەر ئەوەی کە کامیان بە گەڕانەوەی ترەمپ بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا خۆشحاڵتر دەبن ".
باکگراوند: بۆڵتن ساڵی 2020 کتێبی بیرەوەرییەکانی خۆی بە ناونیشانی (ئەو ژوورەی کە شتی تێدا روویدا) چاپ و بڵاو کردەوە. کتێبەکە باس لە 17 مانگی کارکردنی دەکات کە بۆڵتن راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی و ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 11 خولەک لەمەوپێش
تا کۆتایی مانگی چوار بارانبارین بەردەوام دەبێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکا دەکەوێتە دەریایی سوورەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان