سیروان بارزانی: مانگی ڕابردوو هەشت جار لە چیای قەرەچووغ چەكدارانی داعش بینراون
- هەواڵ
- 2024-02-01

ئاڤا دیجیتاڵ
جموجۆڵی داعش زیادی کردووە و لە مانگی ڕابردوودا هەشت جار چەکدارەکانی داعش لە چیای قەرەچووغ و دەوروپشتی بینراون، سەبارەت بە دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق سەرپەرشتیاری میحوەری شەشی پێشمەرگە (گوێڕ - مەخموور) جەخت دەکاتەوە کە ئەم هەنگاوە بۆ عێراق باش نابێت.
لێدوانی فەرمی: سیروان بارزانی، بەرپرسی میحوەری گوێر- مەخموور لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتدا لەگەڵ ئاڤا میدیا ڕایگەیاند "چەکدارانی داعش لەدوای ساڵی 2017ـەوە بەردەوام لە چیای قەرەچووغ بوونیان هەبووە، جموجۆڵیان لە بۆشایی ئەمنییدا زیاد بووە، تەنیا لە مانگی ڕابردوودا هەشت جار چەکدارەکانی داعش لەو چیایە و دەوروپشتی بینراون، جیاواز لە ڕابردوو جموجۆڵ و چالاکییەکانیان ئێستا پارتیزانییە".
"لەڕووی هەواڵگیری و زانیارییەوە هەماهەنگیی لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق و هاوپەیمانان زۆرباشە".
سیروان بارزانی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بە مەترسیدار دەبینێت "کاتێک لە ساڵی 2011 ئەمریکا لە عێراق کشایەوە، وڵاتەکە خراپتر لە ئەفغانستانی بەسەرهات، ئەگەر ئێستاش دووبارە لە عێراق بچێتە دەرەوە هەمان سیناریۆ دووبارە دەبێتەوە، بەڵام مەرج نییە بەو خێراییە بێت، بڕیاری چوونەدەرەوە بۆ عێراق باش نابێت".
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی دوو مانگی داهاتوو هێزە هاوبەشەکانی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئێستا لە مەشقدان، بە چەک و پێداویستییەکان ئامادەبکرێن و بخرێنە ئەرکەوە بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییانەی هەیە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە