هونەرمەندێكی مەغریبی بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی وێنە و نهێنیی هونەرمەندان دەستگیردەکرێت
- هەواڵ
- 1 شوبات

ئاڤا دیجیتاڵ
دونیا بەتمە، هونەرمەندی مەغریبی بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی وێنە و نهێنی خەڵک لە هەژمارێکی ساختەدا دەستگیرکرا و بە ساڵێک زیندانیکردن سزادرا.
وێنە گەورەکە: دونیا بەتمە بە دانانی هەژماری ساختە و بڵاوکردنەوەی وێنە و نهێنیی خەڵک و هونەرمەندانی دیکە تۆمەتبار کراوە و ئێستاش دەستیگیرکراوە.
لێدوانی فەرمی: میدیا عەرەبییەکان لە زاری دادوەری لێکوڵینەوە بڵاویانکردووەتەوە: ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 31-01-2024، پۆلیسی مەغریب هونەرمەند دونیا بەتمەیان لە شاری کازابلانکای ئەو وڵاتە دەستگیرکردووە، دادوەری لێکۆڵینەوەی دۆسیەکە بۆ ئەلعەرەبیە گوتی: بەڵگەی پێویست بۆ سەلماندنی سزای دونیا و خوشکەکەی هەیە بەتاوانی بەشداریکردن لە کۆکردنەوە و بڵاوکردنەوەی گوتە و وێنەی خەڵک.
زانیاریی زیاتر: لە ساڵی 2020 دادگەی بەرایی یەکەم لە مەراکش سزای زیندانیکردنی 8 مانگی بۆ دونیا دەرکردبوو، دواتر بڕیاری دادگەی تێهەڵچوونەوە دەرچوو، کە 4 مانگی دیکە بۆ سزای زیندانیکردنی زیاد کرد، بەمەش ماوەکەی دەبێت بە ساڵێکی تەواو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم بابەتە لە ساڵی 2019 سەریهەڵداوە، کە ئەم هونەرمەندە هەستاوە بە دروستکردنی هەژمارێکی ساختە و نادیار لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سناپچات بەناوی "حەمزە موون بیبی" و لە ڕێگەی ئەو هەژمارەوە وێنە و زانیاری نهێنی بەشێک لە هونەرمەندانی بەغریب بڵاوکردووەتەوە و لە کەسایەتییانی داوە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: ئەم بابەتە بوو بە جێگەی باس و خواسی مەغریبیەکان و جیهانی عەرەبی و هەر زوو تۆمەتی ئەم کارە خرایە پاڵ هونەرمەند دونیا بەتمە و خوشکەکەی بەناوی ئیبتیسام بەتمە کە کاری مۆدەی جلوبەرگ دەکات. ئەو هەژمارە ساختەیە زۆرێک لە هونەرمەند و کەسایەتی دیاری مەغریبی بەئامانج گرت و بوونە قوربانی ئەو هەژمارە ساختەیە، کە سەرەتا هاکی هەژماری ئەو کەسانەی دەکرد، دواتر شتی نهێنی و هەستیار لەسەر ژیانیان بڵاوکردووەتەوە، بەو هۆیەوەش هاوسەرگیریەک دوای دوو ڕۆژ هەڵوەشاوەتەوە و یەکێکی دیکەش تووشی جەڵتەی دڵ بووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هۆشدارییەک بە هاووڵاتییانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هۆشدارییەک بە هاووڵاتییانی دەدات