
دیمەنی کۆبونەوەی کوردەکانی دانیشتووی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
عەرەبی هاوردە دەستی بەسەر دەیان هەزار دۆنم زەویی کوردەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان داگرتووە و کێشەکانیان بە هەڵواسراوی ماونەتەوە.
وێنە گەورەکە: کێشەی زەویی جووتیارە کوردەکان لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان تا دێت قووڵتر دەبێتەوە و ڕووبەڕووی چەندین نادادپەروەری و ستەم بوونەتەوە.
لێدوانی فەرمی: فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەوان لە دانوستانی قووڵدان، بۆ ئەوەی زەوییە داگیرکراوەکانی کورد بگەڕێنرێتەوە بۆ خاوەنەکانیان بەپێی ماددەی 140.
زانیاریی زیاتر: ئێستا لەڕووی کارگێڕی و سەربازی و سیاسییەوە، %51ـی خاکی هەرێمی کوردستان داگیر کراوە، یەک ملیۆن دۆنم زەوییە و خەڵکی ئەو ناوچانە ڕووبەڕووی چەندین نادادی و ستەم بوونەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر بە بڕیاری 369ی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی شۆڕشی ڕژێمی بەعس، 126 هەزار دۆنم زەوی بە بڕیاری لیژنەی تایبەتی باکووری ئەو ڕژێمە، 100هەزار دۆنم زەوی کە هەمووی خاوەنەکانیان کورد بوون، لێیان وەرگیراوەتەوە و دراون بە عەرەبی هاوردە.
لە لایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ 29-5-2024 بە بڕیاری سەرۆکوەزیران بارزانی لیژنەیەک پێک هێنرا بۆ بەدواداچوون لە ڕووداوەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم و ئەو کارەسات و نادادپەروەرییەی ڕووبەڕووی کوردانی ئەو ناوچانە بووەتەوە، بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارە بیانییەکانی دەرەوە بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ئەنەکەسە: دەستووری نوێی سووریا هەمووانی نائومێد کرد
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا و ئازەربایجان ڕێککەوتنی ئاشتی دەبەستن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
75٪ی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
فەلەستینییەکان نۆرەدەگرن بۆ وەرگرتنی ئاوی خواردنەوە
13 ئازار
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ئەنەکەسە: دەستووری نوێی سووریا هەمووانی نائومێد کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای پاسداران ڕێگری لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرفەتی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لە كۆریای باشوور ڕادەگەیەنرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تیمی پڕۆژەی ڕووناکی خاوەن مۆلیدەی گەڕەکەکان قەرەبوو دەکاتەوە