
دیمەنی شاری دهۆک لە ئاسمانەوە، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان 100 کەس بۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئازادیی دهۆک، بە شێوەی گرێبەست دادەمەزرێنێت.
بۆچی گرنگە: چەندین ساڵە ئەو کەسانە وەکو خۆبەخش کاردەکەن، لەمەودوا دەبنە خاوەنی مووچە، پێداویستی نەخۆشخانەکانیش لە کەمیی کارمەندی تەندروستی پڕ دەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: د. ئەفراسیاب مووسا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی دهۆک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ بە فەرمی بڕیاری بە گرێبەستکردنی وەزاری بۆ 100 کەس دەرچووە، 80 لەوانە برینپێج و پەرستارن، ئەوانی دیکەش سەر بە بەشەکانی دیکەن و بەپێی پێویستی دادەمەزرێن.
زانیاریی زیاتر: هەلی کار لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە بە شێوەی ئۆنڵاین ڕاگەیێنرابوو و هەزار و 800 کەس داواکاریان پێشکەش کردبوو، ئەو 100 کەسە لەسەر بنەمای ساڵی خزمەتی خۆبەخشی، کەسوکاری شەهیدان وەرگیراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرێبەستی دەرچووانی کۆلێژ 500 هەزار دینارە و دەرچووانی پەیمانگەش 400 هەزار دینار دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 39 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: دەبێت ئەمریکا قەرەبووی ماددی ئێران بکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
42 ساڵ تێپەڕی؛ برینی ئەنفالی 8 هەزار بارزانی هێشتا ساڕێژ نەبووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەزار پارچە زەوی دیکە لە سنووری هەولێر دابەش دەکرێن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە