
دیمەنی دروێنەکردنی گەنمی جووتیاران لە دەشتی کەندێناوە. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
دوای بڵاوبوونەوەی دهنگۆی دەستکاریکردنی بەرهەمی گەنم لە سایلۆکانی موسڵ، پەرلەمانتارێک هاتووەتە سەر هێڵ و داوای کردووە لێکۆڵینەوە لەوبارەوە بکرێت.
لێدوانی فەرمی: شێروان دووبەردانی پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاند, زانیارییان پێگەیشتووە دەربارەی دەستکاریکردنی گەنمی جووتیاران له سایلۆكانی پارێزگای نەینەوا و تیكهڵكردنی به گەنمی هاوردە.
ئهوهی ئێستا ڕوودهدات: دووبەردانی داوای له دهستهی دهستپاكی پارێزگای نهینهوا كردووە دهستبهجى لێكۆڵینهوه لهو زانیارانه بكات بۆ سهركهوتنی پرۆسەی گەیاندنی گەنمی جووتیارن بەبێ هیچ کێشەو گرفتێک.
باكگراوند: عەبدولقادر دەخیل پارێزگاری نەینەوا، لیژنەیەکی هاوبەشی له دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی پارێزگاكه پێکهێناوە بۆ ڕێگریكردن له ڕوودانی پێشێلكاری لهسایلۆكان دا.
زانیاری زیاتر: وەزارهتی بازرگانی عێراق پێشبینی کردووە ئەمساڵ شەش ملیۆن تۆن گەنم لە جووتیاران وەربگرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: لەگەڵ سەرۆک پووتین هەواڵی دڵخۆشکەر بۆ جیهان ڕادەگەیەنین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی دڵنیایی دەداتە ئەمریکا لە پاراستنی هێزەکانیان لە عێراق
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەخرێنە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی ئابووری: دۆخی کارەبای عێراق لە هاویندا خراپ دەبێت
- عێراق
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و پەرلەمانی عێراق پرسی هەڵەبجە بچووک دەکەنەوە