
وێنەی هونەرمەند زیاد ئەسعەد
ئاڤا دیجیتاڵ
زیاد ئەسعەد، هونەرمەندی دیاری کوردستان تەندروستیی باشە و ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە لەبارەی تەندروستییەوە دەگوترێن.
لە زاری خۆیەوە: لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئاڤا نیوز هونەرمەند زیاد ئەسعەد دەڵێت: "تەندروستیم زۆر باشە و هەموو رۆژێک لە دوێنێ باشترم". ئەو ئێستا رۆژانە سەرقاڵی کاری هونەری و وەرزشکردنە. پرۆژەیەکی هونەری و میدیاییش یەکێکە لە پلانە نزیکەکانی، بەڵام زانیاریی زیاتری لەبارەیەوە نەدا و دەڵێت: "منیش تامەزرۆی شادبوونەوە بە هەوادارەکانمم و پێیان دەڵێم من باشم و سڵاوم بۆ هەمووتان هەیە".
بۆچی گرنگە: لە دوو رۆژی ڕابردوودا هەواڵی نەخۆشکەوتن و گیانلەدەستدانی زیاد ئەسعەد بڵاوبووەوە، بەڵام هەواڵەکە ناڕاستە و ئاڤانیوز وەک یەکەم میدیا قسەی لەگەڵ هونەرمەد زیاد ئەسعەد کردووە و تەندروستیی جێگیرە.
پرۆفایل:
- زیاد ئەسعەد، گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر و هۆنراوەنووسی دیاری کوردستانە
- ساڵی 1966 لە گەڕەکی تەیراوەی هەولێر لەدایک بووە
- لە ساڵی 1983 بە گۆرانیی دوعادەکەم دەستی کردووە بە گۆرانی گوتن.
- یەکەم کاسێتی لە ساڵی 1988 بڵاو کردووەتەوەو تاوەکو ئێستا خاوەنی پێنج ئەلبوومی گۆرانییە.
- تاوەکو ئێستا 140 گۆرانی بەشێوەی ئاواز و تێکست داوەتە هونەرمەندانی کوردستان
زانیاریی زیاتر: زیاد ئەسعەد لە ساڵی 1993 کوردستانی جێھێشتووە و لە وڵاتی سوید دەژی. بەھۆی دەرنەکەوتنی لە میدیاکانەوە، ماوەیەکی زۆرە مشتومڕ لەبارەی باری تەندروستی و دەروونیی دروست بووە. ئاڤا میدیا جگە لە خۆی، لەگەڵ زۆربەی ھاوڕێ و کەسە نزیکەکانی قسەی کردووە و هەموویان جەخت دەکەنەوە کە ئەو ھیچ کێشەیەکی تەندروستی نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن کامێرای چاودێری لە بنکەکانی دەنگدان دادەنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چارەخوازانی پێشمەرگە و کەسوکاریان ئاگادار دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا: تاوەكوو سبەی بابەتی مووچەی مانگی شەش یەكلا دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- کولتوور
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی