
هونەرمەند عەزیز وەیسی
ئاڤا دیجیتاڵ
هونەرمەند عەزیز وەیسی، بۆ نەورۆز و جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ سێ کلیپی نوێی ئامادەیە و بەنیازە بڵاویان بکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: هونەرمەند عەزیز وەیسی سێ کلیپی نوێی بۆ سەرەتای ئەمساڵ ئامادەکردووە و بڵاویان دەکاتەوە، جیا لەوانەش ئامادەکاری بۆ ئاهەنگەکانی لە نەورۆز و جەژنی ڕەمەزان دەکات لە وڵاتەکانی ئەڵمانیا، نەرویج و ئەمریکا.
لێدوانی تایبەت: "دوو کلیپم ئامادەیە و ڕۆژی دووشەممە 05-02-2024 لە تاران خەریکی دەرهێنانی کلیپێکی دیکە دەبم، تاوەکو نەورۆز دوو کلیپ بڵاودەکەمەوە یان ئەگەر کرا هەرسێکیان لە نەورۆزدا بڵاودەکەمەوە" هونەرمەند عزیز وەیسی وای بە ئاڤا نیوز گوت.
ئەمەش بزانە: لە ڕۆژانی 22، 23 و 24ـی مانگی ئادار لە ئەڵمانیا و نەرویج ئاهەنگم هەیە و جەژنی ڕەمەزانیش لە 12-04-2024ـەوە ئاهەنگەکانم لە ئەمریکا دەستپێدەکات.
زانیاری زیاتر: یەكێک لە بەرهەمەکانی عەزیز وەیسی بۆ شاری مەهاباد، گۆرانیی "ئاوەدان مەهاباد"ـە کە پێشتر چۆن گوتراوە هەر بەو جۆرە دەبێت، بەڵام بە میوزیکی نوێ و كلیپێكی نوێی بۆ کراوە، دەرهێنەرەکەشی ناسری حەیدەرییە، یەکێکی دیکە لە کلیپەکانی عەزیز وەیسی گۆرانییەکی هەورامی کۆنە، هۆنراوەی میرزا لیفڵا جوانرۆییە، دەرهێنەرەکەی پەیمان زەمانییە.
باکگراوند: عەزیز وەیسی، هونەرمەندێكی میللیی ڕۆژهەلاتی كوردستانە، زۆربەی گۆرانییەكانی بەشێوازی فۆلكلۆری و ڕیتمی خێران و چەندین كلیپ و ئاهەنگی شەوانە و كۆنسێرتی تایبەتی هەیە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
- ببینە و ببیستە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ زیانی هێرشەکەی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کولتوور
- 5 حوزەیران
لەسەر پشتی ئەسپ دەچن بۆ حەج
- کولتوور
- 3 حوزەیران
قەرەنی جەمیل کۆچی دوایی کرد