چەند بەربژێرێکی کورد بۆ پەرلەمانی ئەوروپا لە ئاڤاوە پەیام ئاڕاستە دەکەن
- ڕاپۆرت
- 2024-06-07
گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
حەوت کورد بۆ ئەندامێتیی پەرلەمانی ئەوروپا بەربژێرن، چواریان ژنن و داوای دەنگپێدان لە کوردانی ئەوروپا دەکەن.
وێنە گەورەکە: باریکان ئیسماعیل و دیانە غەفوور، دوو کچی کوردی هەرێمی کوردستانن، ئەوان لە ئەوروپا دەژین و بەربژێرن بۆ ئەندامێتیی پەرلەمانی ئەوروپا و لەڕێگەی ئاڤا نیوزەوە، داوا لە کوردانی ئەوروپا دەکەن پشتیوانیان بن تا دەنگی پێویست بۆ سەرکەوتن بەدەست بهێنن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەریەکە لە ئۆزلەم دەمیرەل، تانەر گەنج، ئیبراهیم بەنلی، دیانە غەفوور، ئەڤین ئینجیر، باریکان ئیسماعیل و هەدیە تەمیز، بەربژێرن بۆ ئەندامێتیی پەرلەمانی ئەوروپا.
درێژەی ڕاپۆرت
دوو هەزار بەربژێر، کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی 730 کورسی دەکەن
لە 27 وڵاتی ئەوروپا، هەڵبژاردن دەکرێت و سەرووی 370 ملیۆن کەس، مافی دەنگدانیان هەیە. دوو هەزار بەربژێر، کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی 730 کورسی دەکەن و پڕۆسەی هەڵبژاردن سێ هەفتە بەردەوام دەبێت.
بەربژێرەکان قسە بۆ ئاڤا نیوز دەکەن
دیانە غەفوور، بۆ ئاڤا نیوز گوتی: "تەمەنم 26 ساڵە و لەدایکبووی وڵاتی سوێدم. لە تەمەنی 14 ساڵییەوە ئەندامی گەنجانی سۆسیال دیموکراتی سوێدم. ئێستا بەربژێرم بۆ پەرلەمانی ئەوروپا و داوای دەنگ لە کوردەکان دەکەم".
باریکان ئیسماعیل، یەکێکی دیکەیە لە بەربژێرە کوردەکان بۆ ئەندامێتیی پەرلەمانی ئەوروپا، ئەو کە لە هۆڵەنداوە خۆی بەربژێر کردووە، بە ئاڤا نیوزی گوت: "دەمەوێت لەم هەڵبژاردنەدا براوەبم، بۆ ئەوەی بتوانم کار لەسەر دۆزی گەلی کورد بکەم".
هەدیە تەمیز، کچە کوردێکی باکووری کوردستانە، دەربارەی کارنامەکەی خۆی بە ئاڤا نیوزی گوت: "دەمانەوێت کورد لۆبییەکی بەهێزی هەبێت و بە مافەڕەواکانی بگات، بۆیەیش ئێمە کار لەسەر دۆزی کورد دەکەین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز