لە سلێمانی سیستەمی غازی باڵەخانەیەک دەتەقێت و کەسێک گیان لەدەست دەدات
- کوردستان
- 12 حوزەیران
ئاڤا نیوز
لە گەڕەکی ئاشتیی سلێمانی ئاگرێکی گەورە لە باڵەخانەیەک کەوتەوە و بەپێی زانیارییەکان بەهۆی تەقینی سیستەمی غازی LPG بووە و کەسێک گیانی لەدەست داوە.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 9:20 خولەکی بەیانی وەستایەک لە سەربانی باڵەخانەیەک لە گەڕەکی ئاشتی سلێمانی کاری لەحیمی بۆ تانکی غاز کردووە، بەهۆیەوە سیستەمی غازی باڵەخانەکە ئاگری گرتووە و تەقیوەتەوە.
لە پەیامنێرەوە: ژیوار عەبدولڕەحمان، پەیامنێری ئاڤا نیوز دەڵێت بەهۆی ڕووداوەکەوە وەستاکە کە بەڕەچەڵەک ئێرانییە گیانی لەدەست داوە، ئاگرەکەش لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانی کۆنترۆڵ کراوە.
ئەوەش بزانە: لە مانگی 11ـی 2022 بەهۆی تەقینەوەی سیستمی غاز لە ماڵێکدا لە سلێمانی 14 کەس گیانیان لەدەست دا، هاوکات لە 22-11-2022 بەهۆی تەقینەوەی تانکی غاز لە سەربانی بەشە ناوخۆییەک لە دهۆک چوار کەس گیانیان لەدەست دا و 33ـی دیکە بریندار بوون، لە 3-7-2022 بەهۆی تەقینەوەی غاز لە کافتریایەک لە شەقامی سالمی سلێمانی پێنج کەس برینداربوون.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هۆشدارییەک بە هاووڵاتییانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دووەم كاروانی ئەو حاجییانەی بەڕێگەی ئاسمانی گەشتیان كردبوو گەیشتەوە هەولێر
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە مەخموور زەویی نیشتەجێبوون کێشەی بۆ ژمارەیەک هاووڵاتی دروستکردووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن