
ئەحمەد ساڵح، وەستایەکی تەمەن بچووکە لە ناوچەی پیشەسازیی باشووری هەولێر- وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز - ڕاپۆرت
لە ڕۆژی جیهانیی 'ڕووبەڕووبونەوەی کارکردنی منداڵان'، ئاڤا میدیا لە ڕێگەی فۆڕمێکی زانستیییەوە بەدواداچوونی بۆ دۆخی ئەو منداڵ و مێرمنداڵانە کردووە کە لە بازاڕەکانی شاری هەولێر کار دەکەن. دوای وەرگرتنەوەی وەڵامی فۆڕمەکە لە لایەن منداڵ و مێرمنداڵەکانەوە، چەندین پرس و تێڕامانی گرنگ دەرکەوتوون کە جێگەی سەرەنج و بەدواداچوونی زیاترن.
ژمارەکان وا دەڵێن: لە کۆی 50 فۆڕم، 45 منداڵ و مێرمنداڵی کرێکار وەڵامی پرسیارەکانیان داوەتەوە و سەرجەمیان نێرن، لەو ژمارەیە %27ـیان تەمەنیان لە نێوان شەش بۆ نۆ ساڵە، 33%ـیان تەمەنیان لە نێوان 10 بۆ 13 ساڵە، %40ـشیان لە نێوان 14 بۆ 18 ساڵ بوون.
منداڵ و مێرمنداڵە کرێکارەکانی هەولێر لە کام نەتەوەن؟
تەنیا چواریان کورد بوون، %73ـیان عەرەبی عێراقی و %27ـشیان عەرەبی سووری.
باری دارایی خێزانەکانیان:
یەکێک لەو منداڵانە وتوویەتی "باری داراییمان زۆر باشە" کە لە 2%ـە، %58ـیان "باشە"، لە %9ـیان مامناوەندە، %22ـیان "زۆر خراپە" و %9ـیان "خراپە". لە 45 منداڵە کرێکارەکەی نێو ڕاپرسییەکەی ئاڤا میدیا، %73ـیان دەڵێن "خێزانەکەمان کرێچین"، %27ـیان کرێچی نەبوون.
قۆناغی خوێندنی ئەو منداڵ و مێرمنداڵانە بەمجۆرە بووە:
%33ـیان دەڵێن "نەمانخوێندووە"، %40ـیان پۆلی سێی سەرەتایی بوون، %22ـیان لە پۆلی شەشەمی بنەڕەتی دەخوێنن و %5ـشیان تا پۆلی نۆیەمی بنەڕەتییان خوێندووە.
ماوەی کارکردنیان:
%47ـی منداڵەکان لە نێوان یەک بۆ سێ ساڵە کار دەکەن، %22ـیان چوار بۆ شەش ساڵە و %9ـشیان لە نێوان حەوت بۆ نۆ ساڵە، ئەوانەی کەمتر لە یەک ساڵ کاردەکەن ڕێژەکەی لە %22.
کاتژمێری کارکردنیان
%44ـیان ڕۆژانە لە نێوان حەوت بۆ نۆ کاتژمێر کار دەکەن، %33ـیان رۆژانە 10 کاتژمێر کار دەکەن، لە %16ـیان ڕۆژانە چوار بۆ شەش کاتژمێر کاردەکەن و %7ـشیان ڕۆژانە یەک بۆ سێ کاتژمێر کار دەکەن.
داهاتی ڕۆژانەیان چەندە؟
%67ـیان داهاتی ڕۆژانەیان لە نێوان شەش بۆ 10 هەزار دینارە، %29ـیان داهاتیان لە نێوان 11 تا 20 هەزار دینارە و %4ـشیان داهاتیان لە نێوان 21 تا 30 هەزار دینارە.
لەکاتی کارکردن ڕووبەڕووی دەستدرێژیی سۆزداری و دەروونی بوونەتەوە؟
لەو ژمارەیەی پرسیاریان لێ کراوە، %44ـیان دەڵێن "بەڵێ"، %56ـیان دەڵێن "نەخێر".
بە گرووپ کار دەکەن؟
ڕێژەی %53ـیان دەڵێن "بەڵی بە گرووپ کار دەکەین"، %47ـیان دەڵێن "نەخێر".
ئەو شوێنەی لێی کار دەکەن بە پارە گرتوویانە؟
%22ـیان بە پارە شوێنی کارکردنیان گرتووە، %78ـیان هیچ بڕە پارەیەك نادەن.
خەرجیی ڕۆژانەیان چەندە؟
چوار لەو منداڵانەی وەڵامی ڕاپرسییەکەیان داوەتەوە ڕۆژانە هیچ بڕە پارەیەک خەرج ناکەن بە ڕێژەی %9، هاوکات لە %51ـیان دەڵێن یەک بۆ دوو هەزار دینار خەرج دەکەن، %27ـیان سێ بۆ چوار هەزار دینار خەرج دەکەن، %9ـیان پێنج بۆ شەش هەزار دینار خەرج دەکەن و تەنها دوو لە منداڵەکانیش دەڵێن سەرووی حەوت هەزار دینار خەرج دەکەن، بە ڕێژەیی %4.
لە کوێ نان دەخۆن؟
%76ـیان دەڵێن لەبازاڕ نان دەخۆین، %24ـیان دەڵێن لە ماڵەوە نان دەخۆین.
بە ئارەزووی خۆیان کار دەکەن؟
%53ـیان دەڵێن "بە ئارەزووی خۆمان کار ناکەین"، %47ـیان دەڵێن "بەڵێ بە ئارەزووی خۆمان کار دەکەین".
چەندجار دەستگیرکراون؟
%76ـیان دەڵێن "هیچ جارێک دەستگیر نەکراوین"، %22ـیان دەڵێن "یەکجار دەستگیر کراوین" و یەکێکیشیان دەڵێت "دووجار دەستگیر کراوم".
وەرزش دەکەن؟
%78ـیان دەڵێن وەرزش ناکەین، %22ـیان وتوویانە وەرزش دەکەین.
سەردانکردنی نەخۆشخانە
%47ـیان یەک بۆ سێ ساڵە نەڕۆیشتوونەتە نەخۆشخانە، %42ـیان چوار بۆ شەش ساڵە نەڕۆیشتوونەتە نەخۆشخانە، لە %4ـیان حەوت بۆ نۆ ساڵ سەردانی نەخۆشخانەیان نەکردووە و %7ـیان دەڵێن "زیاتر لە 10 ساڵە نەخۆشخانەمان نەبینیوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەڕای هەوڵەکانی ئاگربەست، ڕووسیا لە پێشڕەوییەکانی بەردەوامە
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لەسەر کۆنترۆڵکردنی گرینلاند سوورە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فازڵ میرانی: دەسەڵاتدارانی بەغدا کوردیان وەک هاوبەش قبووڵ نەکردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر دوو هەزار دۆنم زەوی سەوزە تێکدراوە کە بە ئاوەڕۆ بەرهەم دەهات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
13 ئازار
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر 75%ی تەواو بووە
13 ئازار
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
13 ئازار
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
- ڕاپۆرت
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
122 ساڵ بەسەر لە دایکبوونی بارزانیی نەمر تێدەپەڕێت