
دیمەنێک لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر
ئاڤا نیوز
پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیێنێت، وەرگرتنی مۆڵەتی پاڵاوگەکان لە دەسەڵاتی سامانە سرووشتییەکاندایە، بەدواداچوون دەکەن و هەر پاڵاوگەیەک مۆڵەتی نەبێت و بە نایاسایی کار بکات دادەخرێت.
وێنە گەورەکە: کاتژمێر 08:30 خولەکی شەوی ڕابردوو ئاگر لە پاڵاوگەیەکی نەوت و گاز لە ڕێگەی گوێڕ کەوتەوە، تاوەکو ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە و نزیکەی 16 کاتژمێرە بەردەوامە، چەند کاتژمێری دیکەش دەخایەنێت تاوەکو سووتەمەنی نێو عەمبارەکان بەتەواوی دەسووتێت.
کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەی ئاشکراکرد و گوتی: هۆکارەکە کارەبای موەلیدەی تانکەرێکی سووتەمەنی بووە، دواتر عەمبارەکە بەتەواوی ئاگری گرتووە، بەهۆی ماددە سووتەمەنییەکانیشەوە عەمباری دووەمیش سووتاوە.
زیانە سەرەکییەکان: پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوە کرد کە هیچ کەسێک بەهۆی ڕووداوەکەوە گیانی لەدەست نەداوە، سێ کارمەندی بەرگری شارستنی بریندارن و ژمارەیەک ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتووە، زیانە ماددییەکانیش بە 8 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێن. بە کۆی گشتیش 10 کەس بریندارن و نۆ ئۆتۆمبێل سووتاون.
گۆشەیەکی دیکە: لەبارەی نایاساییبوونی پاڵاوگەکە ئومێد خۆشناو گوتی، بەدواداچوون بۆ دەکەن. باسی لەوەش کرد وەرگرتنی مۆڵەتی ئەو پاڵاوگانە لە دەسەڵاتی سامانە سرووشتییەکاندایە، جەختیشی کردەوە هەر پاڵاوگەیەک بە نایاسایی کار بکات دادەخرێت.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشەوا هەورامانی: كێشەكان چارە دەبن، هەر حەق سەردەكەوێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: پشتگیریکردنی کوردستان بنەمایەکی سەرەکییە بۆ ئێمە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە عێراق سێ کەس بەتۆمەتی دزینی مۆلیدەی مزگەوت دەستگیر دەکرێن
11 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمێک بۆ خەمڵاندنی پارەی کارەبای 24 کاتژمێری ڕاگەیێنرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
بە ناوی ژنهێنانەوە فێڵ لە نابینایەک و 16 کەسی دیکە دەکرێت
28 ئایار
مەسرور بارزانی دوای گوشارە زۆر و بەردەوامەکان بەرپرسانی عێراق شۆک دەکات
27 ئایار
سعوودیە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی دیاری کرد
27 ئایار
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: پشتگیریکردنی کوردستان بنەمایەکی سەرەکییە بۆ ئێمە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمانبەرانی حكومی ئاشنای ناسینەوەی بەرهەمی ئۆرجیناڵ و لاساییكراو دەكرێن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیکەری عومەر خاوەر بەرزترین پەیکەری ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ بۆنی غاز دانیشتووانی بەحرکەی هەراسان کردووە