
ژمارەیەک لە پەنابەران لە کاتی هەوڵدان بۆ چوونە ناو خاکی ئەمریکا، سەرچاوە: فۆکس نیوز
ئاڤا نیوز - ڕاپۆرت
گەورە سیناتۆرێكی ئەمریكا داوای زانیاری و بەدواداچوونی ورد دەكات لەبارەی ئەو مەترسییانەی بەهۆی داعشەوە لە سنوورەكانی ئەمریكا دروست بوون.
وێنە گەورەكە: لە ماوەی ڕابردوودا چەندین كردەوەی"تێكدەرانە" لەنێو ئەمریكا ڕوویان داوە، بەرپرسانی ویلایەتە جیاوازەكان دەڵێن، ئەمە کاری داعشبوون، لیندسی گراهام، گەورە سیناتۆری ئەمریكا داوا لە سەرۆكی ئەنجوومەنی پیران دەكات، زانیاریی تەواوەتی بدات لەسەر ئەو زنجیرە هێرشە یەک لەدوایەكانەی كە كاریگەرییان لەسەر دۆخی ناوخۆی ئەمریكا هەبووە.
لێدوانی فەرمی: لیندسی گراهام لە نووسراوێكی فەرمیدا كە بۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكای ناردووە داوا دەكات، زانیاریی ورد لە بارەی هەڕەشەكانی داعش لە سنوورەكان بدرێت بە سیناتۆرەكان.
چی ڕوویدا: لە ماڵی ڕۆژنامەنوسێک لە ئەمریكا تەرمی بارمتەیەكی ئیسرائیلی دۆزرایەوە، ئەمەش مەترسییەكی گەورەی لە ناو خەڵكی دروستكردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گراهام داوا لە سەرۆكی ئەنجوومەنی پیران دەكات، كۆبوونەوەیەكی تایبەت لە ژووری یاساداناندا ببەستن بۆ قسەكردن لەسەر مەترسییەكانی داعش لە ئەمریكا بەتایبەتی لە سنوورەكانی باشووری وڵاتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: گراهام دوای كۆبوونەوەی نهێنی و خێرا و بەپەلەی كردووە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دۆخەكە.
ئەمەش بزانە: گراهام لە نامەكەیدا دەڵێت، بەهۆی كشانەوەی شەرمەزارانەی جۆ بایدن لە ئەفغانستان و شكاندنی سیاسەتی سنوورەكان، هێرشی بێشوماری كوشندە ڕوویان لە ئەمریكا كردووە.
باگکراوند: پۆلیسی نیویۆڕك دەستگیركردنی هەشت هاووڵاتیی تاجیكستانی لە نیویۆڕک، لۆس ئەنجلۆس و فیلادلفیا ڕاگەیاند، بە گومانی كردەوەی "داعش"ـانە، ئەمانە بە نایاسایی چوونەتە ناو خاكی ئەمریكاوە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
هۆشیار زێباری: حکومەتی فیدراڵی مامەڵەی نامرۆڤانە لەگەڵ کورد دەکات
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەبەتەی پێنجەمی بەشە خۆراکی مانگانە دابەش دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
9 ئاب
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
9 ئاب
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
9 ئاب
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
9 ئاب
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
9 ئاب
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیسرائیل پلانی نوێی لە غەززە پەسەند دەکات
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ئەمریکا خەڵاتێک بۆ دەستگیرکردنی سەرۆکی فەنزوێلا ڕادەگەیەنێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتانی ئەوروپا داوای سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ڕووسیادا دەکەن
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی بیر لەوە دەکاتەوە زێلێنسکی بانگهێشتی لووتکەی ئەلاسکا بکات