
سەرۆکوەزیران بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندی دوو لایەنە و چۆنیەتیی باشترکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان دەکاتەوە و ڕایدەگەیێنێت: سەقامگیریی ناوچەکە لە بەرژەوەندیی هەموو ناوچەکەیە.
وێنە گەورەکە: هەینی 14-6-2024 سەرۆکوەزیران بارزانی، لەگەڵ عەلی باقر کەنی، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران کۆبووەوە.
لێدوانی فەرمی: دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەرۆکوەزیران بارزانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا ڕایگەیاند: کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان هەبوو لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندی دوو لایەنە و چۆنیەتیی باشترکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان، عێراق و ئێران.
زانیاریی زیاتر: لەو کۆنگرەیەدا، باسی کێشە و گرفتە ئەمنییەکانی ناوچەکە کرا و هەردوولا هاوڕابووین لەسەر ئەوەی سەقامگیریی ناوچەکە لە بەرژەوەندیی هەمووانە.
لەلایەکی دیکە: عەلی باقر کنی ڕایگەیاند: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی برایانەیە کە ڕەگ و ڕیشەیەکی مێژوویی هەیە. هاوکات پەیوەندییەکی لێکدانەبڕاوی لەنێوانماندا دروستکردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەر ئەمڕۆ لە هەولێر لەگەڵ سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە، دوای نیوەڕۆ سەردانی سلێمانی بکات و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانیش کۆببێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سێیەمین فێستیڤاڵی "شەل و شەپک" لە زاخۆ دەستی پێکرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی ناخهەژێنی دایکێک: کوڕەکەی پێنج ساڵە لە ئەوروپا بێسەروشوێنە