
بەڕێکەوتنی حاجییانی هەرێمی کوردستان بە ڕێگەی وشکانی. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی تیمی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە سعودیە، ئاماری 18 ڕۆژی ڕابردووی تەندروستیی حاجییان دەداتە ئاڤا و دەڵێت: بەشی زۆری حاجیان بەرزی فشاری خوێن و شەکرەیان هەیە.
وێنە گەورەکە: لە وەرزی حەجی ئەمساڵ، تیمێکی 21 کەسی لە دکتۆر و کارمەندانی تەندروستی لەگەڵ حاجییانی هەرێمی کوردستان لە سعودیەن.
لێدوانی فەرمی: د. دیار ئیبراهیم، سەرۆکی تیمی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە سعودیە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لەناو حاجییانی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا تەنیا یەک حاڵەتی جەڵتەی دڵ هەبووە، بەڵام ئێستا تەندروستی باشە. تەنیا یەک حاجی کێشەی گورچیلەی هەیە تاوەکو ئێستا چوار جار شووشتنی گورچیلەی بۆ کراوە. حاڵەتێکی شێرپەنجە هەیە و چەند جارێک ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە، بەڵام بەشی زۆری حاجییان کێشەی بەرزی فشاری خوێن و شەکرەیان هەیە.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکی تیمە تەندروستییەکەی کوردستان ئاماژە بەوەش دەکات، ئەوەی لەناو حاجییان باوە ئازاری جومگەکانە، ئەویش بەهۆی گەرمیی کەشی دەرەوە و ساردی ژووری هۆتێلەکان ڕوودەدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حاجیان و تیمەکانی چاودێری تەندروستی ئامادەکاری دەکەن بۆ ڕۆیشتنە کێوی عەرەفە، هۆشداری تەندروستی ئەوەیە، ئەو کاتە بۆ ڕەوشی تەندروستیی حاجییان کاتێکی هەستیارە و داوا لە حاجیان دەکرێت پابەندی ڕێنماییەکان بن.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی جۆری 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- تەندروستی
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئازاری کلێنجە و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بە سپۆنسەری سەرەکیی ئاڤا فێستیڤاڵی شێفەکان بەڕێوە دەچێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی بەدیجیتاڵیكردنی پسوولەی خۆراك كۆتایی دێت