وەزیری ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل: هەر كەسێك بڕیاری ئاگربەستی دابێت گەمژەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 حوزەیران

ئیتمار بن گڤیر، وەزیری ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی ئیسرائیل ئاگربەستێكی كاتی لە باشووری كەرتی غەززە ڕاگەیاند، وەزیری ئاسایشی نیشتیمانیی بە تووڕەییەوە دەڵێت، هەر كەسێک ئەم بڕیارەی دابێت “گەمژە”یە.
وێنە گەورەكە: بۆ ئەوەی هاوكارییەكان بگەنە ئاوارەكان لە باشووری كەرتی غەززە، بەرەبەیانی یەكەم ڕۆژی جەژن سوپای ئیسرائیل بۆ ماویەكی دیاریكراو ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنەكانی لە كەرتی غەززە ڕاگەیاند و گەورە بەرپرسانی ئیسرائیلیش لە بڕیارەكە نیگەرانن.
لێدوانی فەرمی: ئیتمار بن گڤیر، وەزیری ئاسایشی نیشتیمانیی ئیسرائیل ڕایگەیاند:” هەر کەسێک بڕیاری جێبەجێکردنی ئاگربەستی لە ڕەفەح داوە، نابێت لە پێگەکەی خۆیدا بمێنێتەوە و “ گەمژەیە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیتمار بن گڤیر، بە یەكێك لە جووە سەرسەخت و توندەكان دادەنرێت و دژی هێرشەكانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل چەندین لێدوانی توندی داوە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا: ئەوروپا هەڵەبوو لە سەپاندنی باج لەسەر کحولی ئەمریکا
- تەندروستی
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فشاری دەروونی دەبێتە هۆی قژ هەڵوەرین
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی دڵنیایی دەداتە ئەمریکا لە پاراستنی هێزەکانیان لە عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دانوستاندنی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ حەماس دەستپێدەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: هێرشەکانمان بۆ سەر حووسییەکان چەند هەفتەیەک دەخایەنێت