ئاڤا نیوز
ئەو دوو هاونیشتیمانییەی لە سەرچاوەی زەڵم لە هەڵەبجە منداڵێكیان لە خنكان ڕزگاركرد، قسە بۆ ئاڤا دەكەن، ئەوان دوای ڕووداوەكە لەلایەن ژمارەیەك هاونیشتیمانییەوە خەڵات كران.
چیرۆكی سەرەكی: دوو ڕۆژ لەمەوبەر دوو هاونیشتیمانی لە سەرچاوەی زەڵم لە هەڵەبجە منداڵێكیان لە خنكان ڕزگاركرد، بڵاوبوونەوەی گرتەی ڤیدیۆی ڕزگاركردنەكەیان لە سۆشیاڵ میدیا كاردانەوەی لێكەوتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت:ئاراس ڕەفیق پەیامنێری ئاڤا نیوز چووەتە لای ئەو دوو هاونیشتیمانییە و قسەی لەگەڵ كردن، یەكێك لەو هاونیشتیمانیانە دەڵێت "كاتێك منداڵەكە كەوتووەتە ئاوەكەوە بە تەنیا نەتوانراوە ڕزگار بكرێت بۆیە هەردووكیان هەوڵیانداوە ڕزگاری بكەن و گەشتیارێكی دیكەش هاوكاری كردوون".
زانیاریی زیاتر: ئەو هاونیشتیمانییە دەڵێت، چەند ساڵێكە لەو شوێنە كاردەكات و وا هەستی كردووە منداڵی خۆیەتی.
بۆچی گرنگە: هەوڵی ئەو دوو هاونیشتییمانییە جگە لەوەی كارێكی مرۆییە وا دەكات گیانی هاوكاریكردن لەنێو هاونیشتیمانییان زیاتر بێت.
وێنە گەورەكە: ساڵانە لە جەژن و بۆنەكاندا ژمارەیەكی زۆر گەشتیار لە باشوور و ناوەڕاستی عێراقەوە ڕوودەكەنە ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستان.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
53 خولەک لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە