لە كۆی 700 هەزار تۆن تەنیا 116 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی كوردستان وەرگیراوە
- کوردستان
- 18 حوزەیران

سایلۆی وەرگرتنی گەنم لە هەولێر
ئاڤا نیوز
دوای دوو ڕۆژ وەستان بەهۆی جەژنی قوربان، پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لەسەرجەم سایلۆكانی هەرێمی كوردستان دەستیپێكردەوە، بەڵام تائێستا 116 هەزار تۆن گەنمی جوتیاران لەلایەن بەغداوە وەرگیراوە.
وێنە گەورەكە: 10 سایلۆ و دوو كۆگا بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران تەرخان كراون، بەمەبەستی وەرگرتنی ئەو 700 هەزار تۆنەی كە بڕیارە بەغدا لە جووتیارانی هەرێمی كوردستانی وەربگرێت، بەڵام تاوەكو ئێستا 116 هەزار تۆن وەرگیراوە.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە ئاڤا نیوزی گوت:"شەش ملیار دینار بەسەر جووتیاران دابەشكراوە، 20 ملیاری دیكە خراوەتە سەر هەژماری بانكی هەرێمی كوردستان، دوای جەژن ڕێكارەكانی دابەشكردنی دەگیرێنە بەر".
ژمارەكان وادەڵێن: ئەو 700 هەزار تۆنەی وەردەگیرێت بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاكاندا دابەش دەبێت:-
پارێزگای سلێمانی:282 هەزار تۆن.
پارێزگای هەولێر: 229 هەزار تۆن.
پارێزگای دهۆك: 189 هەزار تۆن.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمتر لە 24 کاتژمێر سێ ڕووداوی خنکان ڕوویان داوە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بازاڕی خانووبەرە لە کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
حاجییانی هەولێر و دهۆک ئەمڕۆ دەگەنەوە هەرێمی کوردستان