
بەڕێکەوتنی حاجییانی هەرێمی کوردستان بە ڕێگەی وشکانی. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی کوردستان کاتی گەڕانەوەی حاجییانی هەرێمی کوردستان هەم لەڕێگەی وشکانی و هەمیش لەڕێگەی ئاسمانی ئاشکرا دەکات و وەزارەتی گواستنەوەی عێراقیش ئاماژە بە کاتی گەڕانەوەی حاجییان بۆ عێراق دەکات.
وێنە گەورەکە: ئەمساڵ بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج، لەڕێگەی وەزارەتی ئەوقافەوە چوار هەزار و 685 کەس گەشتی وڵاتی سعودیەیان کردبوو، دوو هەزار و 460 کەسیان لەڕێگەی وشکانی گەشتیان کردبوو.
لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە 22ـی حوزەیران کاروانی گەڕانەوەی حاجییان لەڕێگەی وشکانییەوە دەستپێبکات، لە سێشەممەی داهاتووەوە واتە لە 25-6-2024 گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەن بۆ گەڕانەوەی حاجییانی کوردستان".
لەلایەکی دیکە: وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند: هەموو ئامادەکارییەکان بۆ گواستنەوەی پێچەوانەی حاجیان تەواوکراوە، بڕیارە لە 22ـی حوزەیرانەوە گەشتەکان دەستپێبکات و تاوەکو سێی تەممووزی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
ئەمەش بزانە: ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان لە 27 لەسەر 28ـی ئایار یەکەم گەشتی وشکانی و لە 29ـی ئایار یەکەم گەشتی ئاسمانی بۆ حەج کرا.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
چارەخوازانی پێشمەرگە و کەسوکاریان ئاگادار دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
چارەخوازانی پێشمەرگە و کەسوکاریان ئاگادار دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا: تاوەكوو سبەی بابەتی مووچەی مانگی شەش یەكلا دەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین بوو بە سەرۆكی یانەی هەولێر