شاندی هەرێمی كوردستان لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریكا كۆبووەوە
- کوردستان
- 2024-02-05

وێنەی دوای كۆبوونەوەكە... لە سەرۆكایەتی هەرێم وەرگیراوە
ئاڤا دیجیتاڵ
شاندی هەرێمی كوردستان لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریكا كۆبووەوە، پێشهاتەكانی دۆخی ئەمنیی لەعێراق و هەرێمی كوردستان و بەرەنگاربوونەوەی داعش لەگەڵ دوا هەنگاوەكانی پڕۆسەی چاكسازی لەوەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان تاوتوێ كراون.
بۆچی گرنگە: لە كۆبوونەوەكەدا دوا هەنگاوەكانی پرۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی كاروباری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و یەكخستنەوەی پێشمەرگە، پێشهاتەكانی دۆخی ئەمنی لە عێراق و هەرێمی كوردستان و پێویستیی هەماهەنگیی بەردەوامی ئەمریكا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنییەكان لە چوارچێوەی ڕیككەوتنی ستراتیژیی عێراق ـ ئەمریكادا خرانە بەرباس و بیروڕایان لەبارەیەوە، ئاڵوگۆڕ كرد.
لەلایەكی دیكەوە: شەڕی دژی داعش و ئەگەر و لێكەوتەكانی دۆخی ئاڵۆزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دوا پێشهاتەكانی ناوچەكە بەگشتی، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: فەلاح مستەفا، یاریدەدەری سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری سیاسەتی دەرەوە ، نیاز ساڵح مستەفا بەرپرسی كاروباری دەرەوە و دیپلۆماسی لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، لە سەردانەكەدا یاوەریی فەوزی هەریری، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەكەن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە