
کێوی عەرەفە. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
سعودیە سەرکەوتنی وەرزی حەجی ئەمساڵ ڕادەگەیێنێت و کار لەسەر دانانی پلانێکیش بۆ وەرزی حەجی ساڵی داهاتوو دەکات، لە بەرامبەریشدا عێراق داوا لە سعودیە دەکات چاو بە پشکی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو بخشێننەوە.
وێنە گەورەکە: بە مەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج، 39 هەزار و 591 حەجخواز لە هەرێمی کوردستان و عێراقەوە لە ڕێگەی ئاسمانی و وشکانییەوە گەیشتی وڵاتی سعودیەیان کردبوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سعود بن میشال بن عەبدولعەزیز، جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوەندی حەج ڕاگەیاند: "بە خۆشحاڵییەوە سەرکەوتنی وەرزی حەجی ئەمساڵ 1445ی کۆچی ڕادەگەیەنم، پشتیوان بە خودا دەستبەجێ کار لەسەر دانانی ڕێکخستن و پلانێک دەکەین بۆ وەرزی حەجی ساڵی داهاتوو".
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانی پێشوازیکردنی لە ماجد قەسەبی، وەزیری بازرگانی سعودیە و شاندی یاوەری لە بەغدا بە گرنگی زانی چاو بە پشکی عێراق بۆ وەرزی حەجی ساڵی داهاتوو بخشێنرێتەوە بە پشتبەستن بەو ڕێژەیەی دانیشتوان کە لە ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکاندا پەسەندکراوە.
ئەمەش بزانە: دەستەی گشتیی ئاماری سعودیە ڕایگەیاند بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ، کۆی گشتیی حاجییان گەیشتووەتە نزیكەی دوو ملیۆن حاجی.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 47 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی میکانیزمی دابەشکردنی مووچە ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی ئیسرائیل و ئێران دەستیپێکرد
12 کاتژمێر لەمەوپێش
گرنگیی عودەیدە؛ بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا لە قەتەر کە ئێران هێرشی کردە سەر
21 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
22 حوزەیران
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
22 حوزەیران
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکیان داوای لێبوردن لە میری قەتەر دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
"ئەنسارولسوننە" بەرپرسیاریێتی هێرشی سەر کڵێسەکەی دیمەشقی لە ئەستۆ گرت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پێشوازیی لە ئاگربەستەکەی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری ئێران لە پەیامێکی نوێدا: ڕێز لە ئاگربەست دەگرین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای پاسداران: وانەیەکی لەبیرنەکراومان بە ئیسرائیل دا