قاچاخچییەکی کورد باسی نهێنی و مەرگەساتەکانی ڕێگاکانی کۆچکردن بۆ ئەوروپا دەکات
- ببینە و ببیستە
- 20 حوزەیران
تەواوی چاوپێکەوتنەکە لێرەوە ببینە
ئاڤا نیوز
قاچاخچییەکی کورد لەبارەی ڕێگاکانی کۆچ بۆ ئەوروپا لە چاوپێکەوتنێکی ڤیدیۆییدا بە ڕاشکاوی قسە بۆ ئاڤا میدیا دەکات و مەترسییەکان بەوردی ئاشكرا دەکات. ئەو چیرۆکی چوونی منداڵەکانی خۆی بە قاچاخ بۆ ئەوروپا دەگێڕێتەوە، باسی مەرگەساتەکانی خۆیشی لەو ڕێگایە دەکات.
لێدوانی فەرمی: قاچاخچییەکە کە نەیویست ناوی بهێنرێت و ئەزموونی 20 ساڵی هەیە، بۆ یەکەمجار نهێنیییەکانی ڕێگای کۆچکردن باس دەکات، ئەو دەڵێت هەر کەسێک ڕێگای ئیتاڵیا ببینێت تاوەکو ساڵێک نایەتەوە سەر خۆی، بەڵام دەڵاڵەکان ڕێگاکەیان لەبەرچاو ئاسان دەکەن و فریویان دەدەن، چونکە سوودی خۆیانی تێدایە.
زانیاری زیاتر: وەک قاچاخچییەکە باسی دەکات، بڕی 10 هەزار تا 12 هەزار دۆلار لە هەر کۆچبەرێک وەردەگیرێت، لەو بڕەش حەوت هەزار دۆلاری بۆ قاچاخچییە و نزیکە دوو تا سێ هەزار دۆلاری بۆ دەڵاڵەکەیە.
بابەتی ستراتیژی: ئەو داوا لە هاونیشتمانیان دەکات ڕێگای کۆچکردن و چوونە ئەوروپا هەڵنەبژێرن و ئەوروپا ئەوە نییە، زۆر مەترسیدارترە لەوەی بیری لێدەکەنەوە، زۆر شت بەتایبەت بۆ ژن و منداڵ ڕوودەدەن هی ئەوە نییە لەبەر کامێرا باس بکرێن، کاتێک هەر دەشچن بە ڤیزا و فڕۆکە بچن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
یەکێتیی گۆڕانکاری لە بەرپرسی مەڵبەندەکانی سلێمانی دەکات
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تووشبوویەکی نوێی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی دەستنیشان کرا
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
1 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران