
کۆچکردوو ئازاد مەلا حەسەن هاودیانی
ئاڤا نیوز
حاجییەکی دیکەی هەرێمی کوردستان کە لە یەکەم ڕۆژی جەژنەوه چارەنووسی نادیاربوو، ئەمڕۆ هەواڵی گیانلەدەستدانی ڕاگەیێنرا.
وێنە گەورەکە: ژمارەی گیانلەدەستدانی حاجییانی کورد لە سعودیە پێنج ئەوەندەی ساڵی ڕابردووە، زۆرینەی ئەوانەی ئەمساڵ گیانیان لەدەست داوە لە دەرەوەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی ئەوقاف حەجیان کردووە.
لێدوانی فەرمی: نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە ئاڤا نیوزی گوت، "ئەمڕۆ هەواڵی گیانلەدەستدانی 20ـەمین حاجی هەرێمی کوردستانمان بە ناوی (ئازاد مەلا حەسەن هاودیانی) پێ ڕاگەیێنرا کە لە ڕۆژی یەکەمی جەژنەوە چارەنووسی نادیار بوو."
زانیاریی زیاتر: گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت چاوەڕوان دەکرێت ژمارەکە زیاتر بەرزبێتەوە، چونکە تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 20 حاجی دیکە بێسەروشوێنن.
لەلایەکی دیکەوە: سبەی شەممە یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان بە ڕێگەی وشکانی لە مەدینەوە بەڕێدەکەوێت و دوای دوو ڕۆژ دەگەنەوە هەرێمی کوردستان.
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا: ئەوروپا هەڵەبوو لە سەپاندنی باج لەسەر کحولی ئەمریکا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکات
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێکی تورکی لە قەزای دووکان دەکەوێتە خوارەوە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی