ئاڤا زانیاری ورد لەسەر ڕووداوی بەنزینخانەکەی هەولێر بڵاودەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ئاڤا زانیاری ورد لەسەر ڕووداوی بەنزینخانەکەی هەولێر بڵاودەکاتەوە

وێنەی بکوژ لەدەستی پۆلیسی هەولێر

ئاڤا نیوز

بەهۆی ڕووداوێکی تەقەکردن لە بەنزینخانەیەکی سەر ڕێگای کۆیە لە هەولێر، سێ کەس کوژران، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لەوبارەیەوە دەڵێت 'ڕووداوەکە بەهۆی نرخی بەنزینەوە بووە'.

چیرۆکی سەرەکی: شەوی چوارشەممە، لە بەنزینخانەیەکی سەر ڕێگای کۆیە لە هەولێر، دەمەقاڵێ لەنێوان دوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلێک لەگەڵ کارمەندێکی بەنزینخانە دروست بووە، کارمەندێکی بەنزینخانە تەقەی کردووە، بەوهۆیەوە شۆفێر و سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکە کە پەیوەندی بە ڕووداوەکەوە نەبووە، کوژراون.

زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: دەماقاڵێی نێوان ئەو دوو کەسەی نێو ئۆتۆمبێلەکە و کارمەندی بەنزینخانەکە لەسەر نرخی بەنزین بووە، بەباشی لەیەکتر تێنەگەیشتوون بۆیە تووشی کیشە و دەمەقالێ بوون، دوو کەسەکەی نێو ئۆتۆمبێلەکە پاڵێکیان بە کارمەندی بەنزینخانەکەوە ناوە. هاوڕێیەکی کارمەندەکە کە دەبینێت خەریکە کێشە دروست دەبێت دەچێت نێوانگیرییان بکات، بەڵام پاڵ بەویشەوە دەنێن، ئەم کەسەیان کە بۆ نێوەنگیری چووبوو تەقە دەکات، بەوهۆیەوە سێ کەس کوژران.

زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکەی پۆلیس دەڵێت، هێشتا بۆمان یەکلا نەبووەتەوە ئەو چەکەکەی کە بەکارهاتووە هی سکیوریتییەکان بووە، یان چەکی کەسێکی دیکەبووە و لێکۆلینەوەکان بەردەوامە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ