ئاڤا نیوز
لە هەرێمی کوردستان تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 بە هەموو بەشەکانیانەوە دەستیانپێکرد. وەزیری پەروەردە دەڵێت، پرسیارەكان بەرەبەیان دەگاتە پارێزگاكان و بەوردی ئاگاداری گەیشتنی پرسیارەكانن.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ یەکەم تاقیکردنەوەی پۆلی 12 دەکرێت و لەگەڵ دەستپێکردنی پرۆسەکە د. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە قوتابخانەیەک ئامادەبوون بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی پرۆسەکە.
لێدوانی فەرمی: وەزیری پەروەردە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، 122 هەزار و 15 قوتابی بەشداری تاقیكردنەوەكان دەكەن، دابەش بوون بەسەر دوو هەزار و 115 هۆڵی تاقیکردنەوە.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی پەروەردە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایش تیمێکی تەرخان کردووە بۆ چاودێریکردنی ئەو كەسانەی هەوڵی فریودانی قوتابییان دەدەن، ئالان حەمەسەعید لەمبارەیەوە جەختی کردەوە "لە هیچ كەسێک قبووڵ ناكرێت یاری بە هەستی قوتابیان بكات".
لەلایەکی دیکەوە: ئومێد خۆشناو ڕایگەیاند: هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە، لە دابینکردنی ئامێری فێنککەرەوە و کارەبای بەردەوام و ئاو، لیژنەی چاودێریش هەیە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی وەزارەت.
گۆشەیەکی دیکە: وەزیری پەروەردە نووسراوێكی تایبەتی ناردووە بۆ تەواوی بەڕێوەبەری هۆڵەكانی تاقیكردنەوە، بەوەی پشكنینی تەواو بكەن و ڕێگە نەدەن بەهیچ جۆرێک قوتابییان ئامێری زیرەک ببنە ژوورەوە.
ئالان حەمەسەعید لەبارەیەوە ئاماژەی بەوەش کرد، دوو ساڵە سیستمێکی زیرەک بۆ ڕێگریکرند لە گزیکردن بەکاردەهێنن، هەر کەسێک بلوتوز و ئامێری زیرەک بباتە ژوورەوە وێنەی دەگریرێت و دەستبەجێ وەزارەت ئاگادار دەکاتەوە.
ئەمەش بزانە: ڕۆژی تاقیکردنەوەکان بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لە 06:00 بۆ 08:00ی بەیانی، بەمەبەستی ڕێگیریکردن لە دزەکردنی تاقیکردنەوەکان دوو کاتژمێر ئینتەرنێت لە سەرجەم هەرێمی کوردستان دەبڕدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دوو ساڵی ڕابردوودا چەندین باند کە زیاتر لە 100 کەس بوون دەستگیركراون و سزادراون بەهۆی ئەوەی هەوڵیان داوە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە قوتابییان فریوبدەن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بەشێک لە کۆچبەران ڕەوانەی وڵاتی سێیەم دەکات
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هیندستان سەرەڕای فشارەکانی ترەمپ لە کڕینی نەوتی ڕووسی بەردەوام دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
لە مانگێکدا 28 بەنزینخانە بەهۆی کوالێتی خراپی بەنزین سزا دراون
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمساڵدا دۆسیەی بریکارەکانی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی مافی مرۆڤ: حکومەتی عێراق وەک پێویست قەرەبووی کوردانی ئێزدی نەکردووەتەوە
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ بێ ئاوی و بێ کارەبایی دانیشتووانی گەزنەی هەراسان کردووە