گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە، تاوەكو ئێستا 210 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە، ئەو گەنمەی دەمێنێتەوە کۆمپانیاکان وەریدەگرن.
وێنە گەورەكە: 19 ڕۆژە پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان دەستیپێكردووە، هەر تۆنێكیش بە 850 هەزار دینار وەردەگیرێت و كار بۆ ئەوەش دەكرێت گەنمی زیادەی دوای داخستنی سایلۆكان لە جووتیاران بكڕدرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: پرۆسەی وەرگرتنی گەنم بێ گرفت بەڕێوەدەچێت و ناردنی پارەكەی و دابەشكردنی بەسەر جووتیارانیشدا بەردەوامە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی داتاكانی وەزارەتی كشتوكاڵ، ئەمساڵ زیاتر لە دوو ملیۆن و 900 هەزار دۆنم زەوی بە گەنم داچێنراوە، چاوەڕوان دەكرێت بەرهەمەكە زیاتر لە ملیۆنێك و 300 هەزار تۆن بێت.
درێژەی ڕاپۆرت.....
ڕێژەی گەنمی وەرگیراو
بەپێی نوێترین ئامار تاوەكو 23-06-2024، ڕێژەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆیەكانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەگشتیی گەیشتووەتە 210 هەزار تۆن و دابەشبوونەكەی بەم شێوەیەیە؛
- هەولێر 62 هەزار
- سلێمانی 80 هەزار تۆن
- دهۆك 66 هەزار تۆن
پارەی دابەشكراو بەسەر جووتیاراندا
پرۆسەی ناردنی پارەی گەنمی جووتیاران لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بەردەوامە و تاوەكو ئێستا 26 ملیار دینار گەیشتووە و ئەوانی شەش ملیاریان بەسەر جووتیاراندا دابەشكردووە و ڕێكارەكان بۆ دابەشكردنی 20 ملیارەكەی دیكە دەستپێكراوە و دابەش دەكرێت بەسەر سێ پارێزگاكە.
ڕێژەی گەنمی دیاریكراو بۆ پارێزگاكان
ساڵی ڕابردوو بەغدا 500 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی وەرگرت، بۆ ئەمساڵ بەپێی ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدا، ئەمساڵ 700 هەزار تۆن گەنم لە جووتیاران وەردەگیرێت كە 10 سایلۆ و دوو كۆگا بۆ وەرگرتنی تەرخانكراون و بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاكاندا دابەش دەبێت؛
- پارێزگای هەولێر: 229 هەزار تۆن
- پارێزگای سلێمانی:282 هەزار تۆن
- پارێزگای دهۆك: 189 هەزار تۆن
كۆمپانیاكان گەنمی زیادەی جووتیاران دەكڕنەوە
ڕۆژی 06-06-2024، پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە هەرێمی كوردستانی دەستپێكرد و 45 بۆ 50 ڕۆژ بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆكان دیاریكراوە، هەر لە ئێستاشەوە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و بازرگانی و پیشەسازی سەرقاڵی دۆزینەوەی شوێنگرەوەن بۆ ئەو گەنمەی جووتیاران كە دەمێنێتەوە.
لەو بارەیەوە نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان دەڵێت دوای تەواوبوونی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سایلۆكان، ئەگەر گەنمی زیادە هەبێت لە جووتیاران بكڕنەوە، گفتوگۆیان لەگەڵ كۆمپانیاكانی وەبەرهێنان كردووە، بەڵام تاوەكو ئێستا نازانن چەند گەنم دەمێنێتەوە و كواڵێتی چۆنە، بۆیە نرخی وەرگرتنەكەی دیار نییە.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر ڕۆژانە زیاتر لە 650 تۆن خواردن فڕێ دەدرێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای هێرشی سەر حووسییەکان ترەمپ بەرەو یاری گۆڵف ڕۆیشتووە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مارک کارنی: ئەوروپیترین وڵاتی نائەوروپین
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر دوو بەنگلادیشی لەسەر فێلێکی سەیر دەستگیر دەکرێن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پارکێکی هەولێر بە نهێنی کڕین و فرۆشتن بە چەکەوە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خانووەکانی ناوچەیەک لە ئیتاڵیا بە نرخی کەمتر لە یۆرۆیەک دەفرۆشرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
موقتەدا سەدر سەبارەت بەنەشتەرگەری جوانکاری و یاری ئۆنۆ فەتوا دەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست عێراق زۆرترین بڕی برنج لە ئەمریکا هاوردە دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کوێت تەمەنی هاوسەرگیری بەرز دەکاتەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
زنجیرە درامای بەرەو بەرزاییەکان - ئەڵقەی 13
16 ئازار
- ڕاپۆرت
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگاوەكانی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان خێراتر دەكرێت