ئاڤا دیجیتاڵ
شەهید جەمیل، دوای ئەوەی لەسەر شەقام شامپۆ لە مەندوبێک دەکڕێت بۆ ئەوەی تاڵە سپییەکانی قژی ڕەشبکاتەوە، بەڵام لەجیاتی گۆڕینی ڕەنگی قژی دوای چەند کاتژمێرێک لە نەخۆشخانە خۆی بینییەوە.
دوای پێنج ڕۆژ بەسەر بەکارهێنانی شامپۆکە، هێشتا کاریگەری لەسەر ماوە و خورانی پێستی سەری وئاوسانی دەموچاوی خەوی لە شەهید تاڵ کردووە، بڕیاری داوە سکاڵا تۆمار بکات.
نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی هەولێر دەڵێت: بەهۆی زۆربوونی کاری ئۆنلاین و ڕیکلام لە سۆشیال میدیا بۆ ئەو بابەتانەی وەک چارەسەر نیشان دەدرێن، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە هەر پەیج وئەکاونتێک بەبێ مۆڵەت و لەژێر ناوی نادیاردا ڕیکلام بۆبابەتی تەندروستی و پزیشکی بکات کە دەرمان لەپێکهاتەکەیدا هەبێت ڕێککاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
هەروەها سەرکار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند: ئەو شامپۆیەی لە ماوەی هەفتەیەکدا هاونیشتیمانییەکی لەسلێمانی و یەکێکی دیکەشی لە هەولێر تووشی هەستیاری پێست کرد، دەرکەوت لەژێر ناوی کۆمەڵەی شامپۆکانی دیکەدا لە وڵاتی چینەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز