
دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نیودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە، کە باس لە گەڕاندنەوەی بەزۆری پەنابەران دەکەن بۆ سووریا.
وێنە گەورەکە: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕاپۆرتێک بڵاوکرایەوە کە عێراق پەنابەرە سوورییەکانی بەزۆر گەڕاندووەتەوە وڵاتەکەیان، گوایە لە هەرێمی کوردستانیش ئەو حاڵەتە ڕوویداوە.
لێدوانی فەرمی: دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نیودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت:" هیچ کەسێک بەزۆر نەگەڕێندراوەتەوە سووریا و هیچ بڕیارێكی حکومی لەم شێوەیەش لە ئارادا نییە، نەک تەنیا پەنابەران بەڵکو هیچ ئاوارەیەکی ناوەڕاست و خوارووی عێراق لە هەرێمی کوردستان بە ناچارکردن ڕەوانە نەکراونەتەوە".
زانیاریی زیاتر: لەبارەی مافی نیشتەجێبوونیشەوە دیندار زێباری گوتی: ئەو سەردانیکەرانەی لە ڕێگەی ڤیزەوە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن بەگوێرەی یاسا و ڕێنماییانەییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و کوردستانیش پابەندە بەهەمان ڕێنماییەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیاتر لە 250 هەزار پەنابەری سووری لە هەرێمی کوردستان دا هەن کە لە نێو کەمپ و دەرەوەی کەمپەکان نیشتەجێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 21 خولەک لەمەوپێش
عێراق گەرمترین وڵاتی جیهانە و بەسرەش پێشەنگی شارەکانە لە گەرمیدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێک بۆ میری ئێزدییەکان دەنێرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کارمەندانی بەرگری و ناوخۆ لە سەرەگرتنی ئەلیکترۆنی دەبەخشرێن
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان