لێدوانی ئەندامێكی كۆنگرێس لەسەر فایەق زێدان كاریگەری لەسەر پەیوەندیی عێراق و ئەمریكا دەبێت
- عێراق
- 2024-06-29

فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوە و پەرلەمانی عێراق، وەڵامی ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکا دەدەنەوە کە بەنیازە ناوی 'سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق' بخاتە نێو لیستی 'پیاوەکانی ئێران'.
وێنە گەورەکە: مایک واڵتز، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا پێشتر ڕایگەیاندبوو، بەنیازە ناوی فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق بخاتە نێو یاسایەک و بە 'پیاوی ئێران' پۆلێنی بکات و تۆمەتباری کرد بەوەی داردەستی ئێرانە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە وەکالەت ڕایگەیاند: "ئەو پێشنیازە یاسایەی کۆنگرێسی ئەمریکا، پێشینەیەکی مەترسیدارە و کاریگەریی نەرێنی لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکانمان دەبێت".
لە لایەکی دیکەوە: وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: "ئەو لێدوانەی ئەندامی کۆنگرێس دەستێوەردانە لە کاروباری ناوخۆی عێراق و هەوڵدانە بۆ کاریگەریدانان لەسەر دەسەڵاتی دادوەری و پێشێلکردنی گرنگترین پێکهاتەکانی قەوارەی دەوڵەت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
- بزنس
- 7 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ 15% پێناسی گومرگی دەخاتە سەر کاڵاکانی تورکیا
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێک بۆ میری ئێزدییەکان دەنێرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتنی هاووڵاتییانی سووریا بۆ عێراق قەدەغە نەکراوە
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە