
قەزای شنگال - وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
لە سنووری قەزای شنگال کێشەی کەمئاوی سەریهەڵداوە، ئەمەش بووەتە کێشەیەکی گەورە و بەشێکی هاووڵاتیان بەناچاری ئاو دەکڕن.
لێدوانی فەرمی: نایف سەیدۆ، قایمقامی قەزای شنگال بەوەکالەت بە ئاڤا نیوزی گوت: بیرە ئاوەکانی سنوورەکەمان ئاستی ئاویان دابەزیوە و بەشێکی زۆریشیان وشکبوونە، ئەمەش بووەتە هۆکاری سەرهەڵدانی کێشەی کەمئاوی.
کاریگەری و لێکەوتەکان: لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوام بیری نوێ لێدەدەن، بەڵام بەقسەی نایف سەیدۆ، ئەم هەوڵەش کێشەی ئاوی قەزاکەی چارەسەر نەکردووە و بەشێکی زۆری هاووڵاتیان ئاو دەکڕن.
گۆشەیەکی دیکە: هێشتا لە سەرەتای وەرزی هاوینن و کێشەی کەمئاوی لە شنگال سەریهەڵداوە، ئەمە جگە لەوەی ڕۆژانە خێزانە ئاوارەکان دەگەڕێنەوە سنووری قەزاکە، بەمەش خواست و پێداویستی بۆ خزمەتگوزارییەکان بەتایبەت بۆ ئاو زیاتر دەبێت.
چارەسەرەکان: حکومەتی عێراق بڕیاری دروستکردنی پرۆژەی ئاوی شنگالی لەسەر ڕووباری دیجلەی داوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێک بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە نەنراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەهەمان کارنامەی دانیشتنەکەی شەممە کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 ئاب
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک تا 25ـی ئەم مانگە درێژ کرایەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی سکاڵا لەسەر 'حەجاج نوگرە سەلمان' تۆمار دەکەن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنە ئۆتۆمبێلێک حەوت تەماشاکەری ڕووداوێکی هاتووچۆی دیکەی بریندار کرد