سەرۆکوەزیران بارزانی: پێویستە ڕێككەوتننامەی شنگال وەك خۆی جێبەجێ بكرێت
- کوردستان
- 2024-07-02
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی لەبارەی شنگال ڕایگەیاند، دوای 10 ساڵ هێشتا ئێش و ئازاری خوشک و برایانی ئێزدی کۆتایی نەهاتووە، پێویستە ڕێككەوتننامەی شنگال وەك خۆی جێبەجێ بكرێت و کۆتایی بەو دۆخە بهێنرێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە لە هەولێر، سەرۆکوەزیران بارزانی بە ئامادەبوونی بەرپرس و کەسایەتی کوردانی ئێزدی و ژمارەیەک لە ڕزگاربووان، پرۆژەیەکی پاڵپشتی دارایی بۆ ڕزگاربووانی دەستی داعش ڕاگەیاند.
پرۆژەکە بەمشێوەیە: بەخشینێکی مانگانەیە بۆ زیاتر لە سێ هەزار کچ و ژنی ڕزگاربووی دەستی داعش، بە باشتربوونی دۆخی داراییان ئاستی هاوکارییەکانیان بۆ فراوانتر دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران بارزانی لە گۆتارێکدا گوتی: بەهۆی خۆسەپێنی میلیشیا و گرووپە چەکدارە نایاساییەکانەوە، هێشتا دۆخی شنگال ئاسایی نەبووەتەوە، خوشک و برا ئێزدییەکانمان نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە و ناوچەکانیان، پێویستە ڕێككەوتنامەی شنگال وەك خۆی جێبەجێ بكرێت و کۆتایی بەو دۆخەی هەیە بهێنرێت، ئاوەدان بکرێتەوە و دەسەڵات بگەڕێتەوە دەستی خەڵکی ڕەسەنی شنگال.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حكومەتی هەرێمی كوردستان هەنگاوی باشی ناوە بۆ سووکرکدنی ئازارەکانی کەسوکاری قوربانیانی دەستی داعش، ڕۆڵێکی بەرچاوی بینیوە لە ئازادکردنی ژمارەیەکی زۆری کوردی ئێزدی و پێکهاتەکانی دیکە لە دەستی داعش و بەردەوامیش دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوە کرد کاریان بۆ بەجینۆساید ناساندنی تاوانەكانی داعش کردووە، داوایان کردووە دادگەیەكی تایبەتمەند بۆ دادگەیکردنی چەکدارانی داعش لەسەر تاوانەکانیان پێکبهێنرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا لەسەر ئاستی فیدراڵی پێشوازی لێنەکراوە.
گۆشەیەکی دیکە: سەرۆکوەزیران داوای کرد کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوكاربێت لە گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان، سوپاسیشی کردن کە دوای ئەم هەموو نەهامەتییە شوناسی خۆیان پاراست، کە هەر لە دێر زەمانەوە پێکهاتەیەکی ڕەسەنی گەلی کوردستانن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەهەمان کارنامەی دانیشتنەکەی شەممە کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 ئاب
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک تا 25ـی ئەم مانگە درێژ کرایەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی سکاڵا لەسەر 'حەجاج نوگرە سەلمان' تۆمار دەکەن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنە ئۆتۆمبێلێک حەوت تەماشاکەری ڕووداوێکی هاتووچۆی دیکەی بریندار کرد