سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی تورکیا جەخت لە دەستەبەرکردنی سەقامگیری دەکەنەوە
- کوردستان
- 2024-02-07

پێشوازیی سەرۆک بارزانی لە وەزیری بەرگریی تورکیا
ئاڤا دیجیتاڵ
سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە وەزیری بەرگریی تورکیا کرد، لە دیدارەکەدا یەشار گولەر سڵاوی سەرۆکی تورکیای بە سەرۆک بارزانی گەیاند.
چیرۆکی سەرەکی: لە چوارچێوەی سەردانیکردنی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە 7ی شوباتی 2024 لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی توركیا و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە مەتین گوراک سوپاسالاری توركیا و عەلی ڕەزا گونەی، باڵیۆزی توركیا لە عێراق و ژمارەیەک بەرپرسی سیاسی و سەربازیی توركیا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و دوایین پێشهاتەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڕەشەكانی تیرۆر و هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و هەرێمی كوردستان و وڵاتی توركیا ئاڵوگۆڕ كرا.
زانیاریی زیاتر: هەر لەو دیدارەدا جەخت لە هەماهەنگیی نێوان توركیا و عێراق و هەرێمی كوردستان كرایەوە، ئەویش لەپێناو دەستەبەركردنی سەقامگیری و بووژانەوە و كاری هاوبەشی نێوانیان.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕاگەیێنراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی پرسی بەرگری و ئاسایشی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا، یەشار گولەر سڵاوی سەرۆک ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی بە سەرۆک بارزانی گەیاند.
ئەمەش بزانە: پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا و پێشڤەچوونی ئەو پەیوەندییانە تەوەری دیکەی ئەو كۆبوونەوەیە بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە