
کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لە ماڵی عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانییە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی.
وێنە گەورەکە: بەیانیی ئەمڕۆ سەرۆک بارزانی گەیشتە بەغدا و زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و باڵیۆزی وڵاتان ئەنجامدا، سبەیش کۆبوونەوەکانی بەردەوام دەبن.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆک بارزانی، بە ئامادەبوونی هەریەک لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر، عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە، قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق دەستیپێکرد.
زانیاریی زیاتر: کۆبوونەوەکە لە ماڵی عەممار حەکیم بەڕێوەدەچێت، چەندین پرسی پەیوەندیدار بە هەرێمی کوردستان و ڕێککەوتنەکانی نێوان هەردوو حکومەت تاوتوێ دەکرێن.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نۆ منداڵی یەک خێزان لە غەززە کوژران
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی گەنجێكی کوردی داعشی سەرخۆش لە بەریتانیا
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخی کەشوهەوا خەڵات دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاگرێکی گەورە لە سنووری دووکان حەوت کاتژمێرە کۆنترۆل نەکراوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە گوندێکی هەریر بەهۆی نەبوونی مامۆستا پێنج ساڵە قوتابخانەکەیان داخراوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: کاتژمێرەکانی خەوتن کاریگەری لەسەر نەخۆشییەکانی دڵ هەیە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ فۆکس نیوزی ئەمریکی باسی چی کرد؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرشەلۆنە قوتابخانەی وەرزشی لە کوردستان دەکاتەوە
23 ئایار
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی گەنجێكی کوردی داعشی سەرخۆش لە بەریتانیا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شاندێکی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا کۆبووەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە گوندێکی هەریر بەهۆی نەبوونی مامۆستا پێنج ساڵە قوتابخانەکەیان داخراوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ دانیشتووانی گوندی کانی گەنی لە کەسنەزان داوای خزمەتگوزاری دەکەن