
دیمەنی یەکێک لە کارمەندەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی بەریتانیا کە دوو سندووقی دەنگدانی بەدەستەوەیە و یەکێک لە پۆلیسەکان شوێنی دەنگدان بە هاووڵاتییان پێشان دەدات،سەرچاوە: AFP
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ پێنجشەممە هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا دەکرێت، ئەمە بە گرنگترین هەڵبژاردن دادەنرێت کە کاریگەریی گەورەی لەسەر سیاسەتی ئەو وڵاتە دەبێت.
وێنە گەوەرەکە: بەریتانیا بۆ 650 بازنەی دەنگدان دابەش کراوە، لە هەر بازنەیەک یەکێک لە بەربژێرەکان سەردەکەوێت و دەبێتە ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا.
زانیاری بەدەستهاتوو: نوێنەرانی ناوچەکانی بەریتانیا بەمشێوەیە دابەش بوون بەسەر ناوچەکاندا: 453 نوێنەر بۆ ئینگڵاند، 57 بۆ سکۆتلەند، 32 بۆ وێڵز و 18 بۆ ئیرلەندای باکوور.
ژمارەکان وادەڵێن: لەم هەڵبژاردنەدا چوار هەزار و 510 کاندید ڕکابەری یەکتری دەکەن کە ئەندامی 100 حیزب و گرووپی جیاوازن، هەروەها 450 کاندیدی سەربەخۆ هەن کە لە دەرەوەی هەموو حیزبەکانەوە خۆیان کاندید کردووە، 47 ملیۆن و 370 هەزار کەسیش مافی دەنگدانیان هەیە.
دیارترین حیزبەکان:
پارتی پارێزگاران و پارتی کرێکاران زۆرترین کاندیدیان هەیە، پارێزگاران کە حیزبی سەرۆکوەزیران ڕیشی سووناکی تەمەن 44 ساڵە، 635 کاندیدی هەیە و دەیەوێت زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنێت.
لە بەرامبەردا پارتی کرێکاران 631 کاندیدی هەیە و کیری ستریمەری 61 ساڵ سەرۆکایەتی دەکات و دەیەوێت هەڵبژاردنەکە بباتەوە.
لیبراڵ دیموکراتەکان بە سەرۆکایەتیی ئید داڤی تەمەن 58 ساڵ بە 630 کاندید، ڕیفۆرمخوازەکانیش بە 609 کاندید و پارتی سەوزیش بە 585 کاندید کێبڕکێی بردنەوەی کورسییەکان دەکەن.
چ شتێک گرنگە؟
لە هەڵبژاردنی پێشوودا، 'برێگزیت' یان دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا گرنگترین بابەتی هەڵبژاردنەکان بوو، لەم هەڵبژاردنەدا بابەتەکانی شەڕی ئۆکراینا، پرسی کۆچبەران، هەڵکشانی بازار، پرسی باج، شەڕ و پێکدادانەکانی غەززە گرنگترین بابەتن.
سووناک دەیدۆڕێنێت؟
زۆرینە بابەتە گرنگەکانی ناو کەمپەینەکانی هەڵبژاردن لە بەرژەوەندیی سووناک نین، چونکە پەیوەندییان بە دەستەڵاتەوە هەیە و ئێستا ئەوان لە دەسەڵاتن، بۆیە پێشبینییەکان باس لە دۆڕانی سووناک دەکەن، لە بەرامبەردا کرێکاران و لیبراڵ دیموکراتەکان ڕێژەی دەنگەکانیان لە هەڵکشاندایە.
کۆچبەران هۆکارن
لە کۆتایی کابینەکەیدا ڕیشی سووناک هەندێک ڕێکاری تووندی دژی کۆچبەران گرتەبەر و بەتووندی پشتیوانی لە ئیسرائیل کردووە، ئەمەش وای کردوە لە بەرامبەر ئەم هەڵوێستانەیدا دەنگدەری موسڵمانی ئەو وڵاتە پاڵپشتیان لە سووناک بکشێننەوە، هەروەها ئەوانەشی دژی جەنگی ئۆکراینا، ئیسرائیل و حەماس بوون بەڕوونی بانگەشە بۆ ئەوە دەکەن کە دەنگ لە دژی حیزبی دەستەڵاتدارانی ئێستا دەدەن.
کەس نابێتە زۆرینە
بەگوێرەی ڕاپرسییەکان، چاوەڕێ دەکرێت ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بەمشێوەیە بێت:
پارتی کرێکاران 41٪ و پارتی پارێزگارانیش 21٪ی دەنگەکان بەدەست دەهێنن، ئەوەشی کە ماوە بەسەر پارتە بچووک و سەربەخۆکاندا دابەشدەبێت؛ لەوانە پارتی ڕیفۆرم 17٪، لیبراڵ دیموکرات 11٪، سەوزەکان 7٪ و پارتی نیشتیمانیی سکۆتلەندا 2٪ بەدەست دێنێن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- ڕاپۆرت
- 5 حوزەیران
چەمکی 'کۆمەڵکوژی و تاوانی جەنگ' چییە؟